‌چەند نهێنەک دەربارەی ژیانی ئیمڕا

وێستگە ستایل-


ئەکتەر و گۆرانیبێژی تورکیا ئیمڕا ئەردۆگان لەساڵی 1971 لە دیاربەکر لەدایکبووە، تاقانەی دایک و باوکی بووە، دوای ساڵێک و پێنج مانگ دایکی کۆچی دوایی دەکات.


لەتەمەنی منداڵیدا زۆر گرنگی بە مۆسیقا دەدات، بەدەنگە خۆشەکەی هەمووان سەرسام دەکات، قۆناغی ناوەندی لە دیاربەکر تەواو دەکات، لەو ماوەیەدا چەند کاسێتێکی وێنەی ئیمڕا لەکاتی گۆرانی وتندا بلاودەبێتەوە، لەساڵی 1984 یەکەم ئەلبومی لە ئیستەنبوڵ بڵاودەکاتەوە و هەوادارێکی زۆر کۆدەکاتەوە، لەماوەی 20 ساڵدا 18 ئەلبوم بەرهەمدێنێت، لەنێو دنیای میوزیکی تورکیادا جێگەیەکی دیاری هەیە و لەزیاتر لە 14 وڵات کۆنسێرت سازکردووە.


ئیمڕا خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگە لە بواری گۆرانی وتندا، جگەلەوەش یەکێکە لە ئەکتەرە ناودارەکانی تورکیا، ڕۆڵی سەرەکی لە زۆر دراما و فیلمی باناوبانگی تورکیادا بینیوە.



پێش دووساڵی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک دەکات بەناوی "سبیل" ئێستا خاوەنی منداڵێکە، بەپێی هەواڵەکانی تورکیاش بەم زووانە بۆ جاری دووەم ئیمڕا دەبێتە وباوک و لەساڵی 2017 منداڵی دووەمیان دەبێت.


AM:10:18:05/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 10788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌