توێكڵی شوتی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌كات
وێستگە ستایل-
له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی چینی دا ده‌ركه‌وتووه ، كه توێكلی شووتی كاریگه‌ریه‌كی چالاكی هه‌یه ، له چاره‌سه‌ركردنی پێنج جۆری نه‌خۆشی ، له‌وانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و هه‌وكردنی گورچیله‌كان و گیرخواردنی میزو هه‌ڵئاوسان و قه‌بزی درێژخایه‌ن .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه كه له په‌یمانگای پزیشكی ئه‌نجام دراوه‌و ، زانایان پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن نه‌خۆش له ناوچه جیاوازه‌كانی چین كه ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو ، گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئامۆژگاری تووشبووانی به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌كه‌نه‌وه ، به ووشككردنه‌وه‌ی توێكلی شووتی و ئینجا ووردكردنی ، دواتر ده گرام بكرێته ناو ئاوه‌وه‌و چه‌ند پله‌یه‌ك بكولێنرێت ، ئینجا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌بێ وه‌ستان ڕۆژانه بدرێت به نه‌خۆشه‌كه .
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری نه‌خۆشانی هه‌وكردنی گورچیله‌كان ده‌كات ، به پارچه‌پارچه‌كردنی توێكلی شووتی بۆ پارچه‌ی بچووك و دواتر بخرێته ناو ئاو له‌سه‌ر ئاگر دابنرێت تا ده‌كولێت و ئینجا له‌ناو شووشه‌یه‌كی پته‌و و داخراو دابنرێت ، پاشان ڕۆژانه یه‌ك ملاك بدرێت به نه‌خۆشه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و توێكلی شووتی پارچه‌پارچه بكرێت و له‌گه‌ل سپێنه‌ی هێلكه تێكه‌ڵاو بكرێت ، پاشان بۆ ماوه‌ی پێنج خۆله‌ك له‌سه‌ر ئاگر دابنرێت ، ئینجا ڕۆژانه به ساردكراوی بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته بخۆرێته‌وه ، ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی گیرانی میز .
AM:10:21:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 15389
جار خوێنراوه‌ته‌وه