كۆرپه هه‌ست به‌چی ده‌كات ئه‌وكاته‌ی دایكی پێده‌كه‌نێت؟
وێستگە ستایل-
هیچكات ئه‌و پرسیاره‌ت له‌خۆت كردوه ئه‌و كاته‌ی تۆ پێده‌كه‌نیت كۆرپه‌كه‌ت له‌سكتدا هه‌ست به چی ده‌كات؟ له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانیت ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بزانیت ئاخۆ كۆرپه‌كه‌ت هه‌ستی چۆن ده‌بێت كاتێك تۆ پێده‌كه‌نیت.
ته‌واوی هه‌سته ئه‌رێنیه‌كان یارمه‌تی گه‌شه‌ی كۆرپه ده‌دات له‌ناو سكی دایكی‌دا و ئه‌و كاته‌ی ئافره‌تی دووگیان پێبكه‌نێت ئه‌وه ئاستی هۆرمۆنی ئه‌ندرۆفین له جه‌سته‌یدا زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش كارلێكی كیمیاوی ده‌كات و یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی كۆرپه ده‌دات و ووزه‌ی ئه‌رێنی پێ ده‌دات و ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئاشكرایان كردوه هه‌تا ئافره‌ت له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا زیاتر خۆشحاڵ بێت ئه‌وه منداڵێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌خاته‌وه.
كۆرپه له ته‌مه‌نی 24 هه‌فته‌ییه‌وه هه‌ست به ته‌واوی ده‌نگ و ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی سكی دایكی ڕوده‌دات و ده‌نگی دایكی زۆر كاری تێده‌كات و ئه‌و كاته‌ی گوێی له پێكه‌نینی ئه‌وبێت ئه‌وه كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
پزیشكه‌كان ڕێنمووی خانمانی دووگیان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بیربكه‌نه‌وه و دووربكه‌ونه‌وه له خه‌مۆكی و بۆ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌كه‌یان هه‌ست به خه‌م و بێزاری نه‌كات و ووزه‌ی ئه‌رێنی به منداڵه‌كه‌ی ببه‌خشێت.
AM:11:12:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه