‌چۆنیه‌تی دروستكردنی شیرینی ئێکلەر

وێستگە ستایل-


پێویستیه‌كان:

١ پەرداخ و نیو ئاو
٧٥ گرام کەرە
١ کیسە ڤانێلا
١ پەرداخ و نیو ئارد
٤ هێلکە

سەرەتا ئاو و کەرەکە لەناو تاوەیەک بکوڵێنە تا جوان قوڵپ دەدات پاشان ئارد و ڤانێلاکەی تێ بکە تا جوان دەبێتە هەویرێکی توند و لە سەر ئاگر دایگرە تا کەمێک سارد دەبێتەوە پاشان بە مەکینەی کارەبایی ٤ هێلکەی بکە ناو و تێکەڵی بکە بەڵام زۆر زۆر تێکەڵیشی مەکە کە زۆر توند بێت دواتر بیکە ناو نایلۆنەکانی کە بۆ کرێم شانتی دەبێ دواتر سەری نایلۆنەکە بە مەقەست ببڕەو لە ناو سینی فڕن ژێرەکەی کاغەزەکانت لێ دانابێت و بە پانی درێژیدا بیکە سەری وەک من دواتر بۆ ناو فڕن تەنها ژێری فڕنەکە داگیرسێنە بە پلەی ١٧٠ دواتر دەستی لێ بدە دوای ١٠ خولەک کە زانیت کەمێک ڕەق بووە ئینجا سەر و خواری پێکەوە داگیرسێنە تا دەبژێ بیهێنە دەرەوە لە ناوەڕاست بیکە بە دوو بەشەوە و محەلەبی بکە ناوه‌كه‌ی‌.

پێویستیه‌كان بۆ دروستكردنی محه‌له‌بیه‌كه‌ی‌:

٢ پەرداخ شیری تەڕ
نیو پەرداخ شەکر
٣ کەوچک ئارد
١ کیسە ڤانێلا
١ کەوچك کەرە

هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ تێكه‌ڵاو بكه‌ و بیکە سەر ئاگر تا جوان خەست دەبێتەوە بیکە ناو ئێکلەرەکەی کردومانە پاشان شکوڵاتەی بکە بەسەردا و فستقی هاڕاوی بکە بەسەردا دەشتوانی بەشی سەرەوەی لەو شکوڵاتەنە هەڵکێشی کە بە هەڵمی ئاو دەیتوێنیتەوە و دواتر دەیبەستێتەوە .

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی سۆسی شکوڵاتەکەی :

١ پەرداخ و نیو شەکر
١ پەرداخ ئاو
٤ کەوچك کاکاو
بیکە سەر ئاگر تا جوان خەست دەبێتەوە پاشان بیکە بەسەر ئێکلەرەکەدا.


AM:09:12:13/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 1419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌