‌ڤیدیۆ: شەهرام سەردار کلیپی فرمێسکی بڵاوکردەوە

وێستگە ستایل-

شەهرام سەردار،كوڕه‌ گۆرانیبێژی  لاوی کورد، نوێترین کلیپی بەناوی فرمێسک بڵاوکردەوە کە بۆ یەکەم جارە خۆی مۆنتاژ و کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

کلیپە نوێیەکەی شەهرام سەردار بەناوی "فرمێسک"ەو تیکست و ئاوازی لەلایەن ( ئاکام ئەحمەدەوە بۆ کراوەو هاوژین بلانکاش کاری موزیکی بۆ کردووە، هەروەها سەرجەم کارەکانیشی لە ڤینۆ پرۆدیکشن بەرهەمهێنراوە.

شەهرام سەردار، كوڕه‌ گۆرانیبێژێكی شاری سلێمانییەو هەر لە منداڵییەوە میوزەکژەن بووە، لە ساڵكی ٢٠١٢وە دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین کاری هونەرییە.


AM:10:14:10/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌