‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ دروستكردنی كوبه‌ی ساوه‌ر

وێستگە ستایل-


پێویستیەكان :

1-یەك پەرداخ ساوەری وورد 
2- یەك پەرداخ بڕوێش 
3-نیو كیلۆ قیمە 
4- دوو پیازی گەورە 
5- كشمیش 
6- زەیت 
7- خوێ و بەهارات و زەردەچەوە 

هەنگاوەكانی ئامادەكردن :

هەریەك لە ساوەر و بڕوێشەكە ماوەی دوو كاتژمێر بخوسێنە و خوێ و بەهاراتی تێبكە و دووجار بیدە لە مەكینەی قیمە و زەردەچەوەی بەپێی پێویست تێ بكە  .

قیمەكە بكوڵێنە و لەگەڵ كشمیش و پیاز  و بادەمەكە سووری بكەرەوە و ئەویش خوێ و بەهاراتی پێوە بكە بەپێی پێویست ، ئەو هەویرەی لە ساوەر و بڕوێشەكە دروستت كردوە لەسەر نایلۆنێك پانی بكەرەوە قیمەی بكەرە سەر ودواتر بڕێكی دیكە لە هەویری ساوەر و بڕوێشەكەی بكە بەسەردا و دواتر سووری بكەرەوە .


AM:11:25:05/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌