ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی پیاو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش ناوێت
وێستگە ستایل-
په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری هیچكات بێ كێشه نابێت و زۆر كات خانمان ئه‌و پرسیاره له خۆیان ده‌كه‌ن ئایا هاوسه‌ره‌كه‌م منی خۆش ده‌وێت ؟ یان عاشقی كه‌سێكی دیكه بووه؟ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی پیاو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگ نیه بۆی و خۆشی ناوێت له‌وانه‌ش:
1- نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بێت:
كاتێك پیاو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به ئاسووده‌ی نه‌كات ئه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات بابه‌تێكی دیكه جێگره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بێت و بۆ ئه‌وه‌ش خۆی له ماڵه‌وه ون ده‌كات و بێ بوونی هۆكاری دیاریكراو شه‌وانه دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه یان ناگه‌ڕێته‌وه.
2-گرنگی نه‌دان به هاوسه‌ره‌كه‌ی:
پیاو گرنگی به هاوسه‌ری خۆی نادات به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی هه‌ست بكات ئاسووده نیه له‌گه‌ڵی و خۆشی ناوێت و چیتر ورده‌كاری كاری ڕۆژانه‌ی خۆی له‌لا باس ناكات.
3-نه‌مانی په‌یوه‌ندی سۆزداری له نێوانیاندا:
ئه‌م بابه‌ته ته‌نها سێكس ناگرێته‌وه به‌ڵكو ده‌ست نه‌گرتن و له باوه‌ش نه‌گرتنی ئافره‌ت له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باش نییه.
4-په‌یوه‌ندی نه‌كردن بۆ هه‌واڵپرسین:
له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته دۆخی پیاو له لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێت به جۆرێك كاتێك پیاو زۆر سه‌رقاڵ بێت و كاتی ئه‌وه‌ی نه‌بێت په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بكات، ئه‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ پیاوێك كه ئه‌وه‌نده كاری نییه و هیچ گرنگی به هاوسه‌ری خۆی نه‌دات.
PM:05:09:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 10591
جار خوێنراوه‌ته‌وه