دوای 20 ساڵ هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان چی به‌سه‌ر دێت؟
وێستگە ستایل-
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌ره‌كان دوای ته‌مه‌نێك له ژیانی هاوسه‌رگیری زۆر بۆچونی جیاواز ده‌وترێت له‌وانه‌ش ده‌وترێت دوای ته‌مه‌نێك له هاوسه‌رگیری به‌شێك له هاوسه‌ره‌كان له‌یه‌كتر بێزار ده‌بن به‌ڵام ئایا توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چی ده‌ڵێن؟
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان تێپه‌ڕیوه ئه‌وه زۆر به‌خته‌وه‌ر ترن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له 20 ساڵه هاوسه‌ری یه‌كترن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه به‌سه‌ر بردنی ماوه‌یه‌كی درێژ له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری نێوان هاوسه‌ره‌كان واده‌كات ژن و مێرد چالاك بن و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز كۆیان بكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا دێت زۆرێك له هاوسه‌ره‌كان له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌وه ڕادده‌ی لێك تێگه‌یشتن له‌نێوانیان كه‌مه و ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه له‌نێوانیاندا زۆر بێت .
PM:04:08:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5575
جار خوێنراوه‌ته‌وه