پێنج هه‌نگاو بۆ به‌خته‌وه‌ری
وێستگە ستایل-
هیچكات پرۆگرامی به‌خته‌وه‌ریت بیستوه؟
بێگومان به‌ڵێ كۆمه‌ڵه‌ی " Art of Living Foundation " به‌رنامه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ری له‌ڕێی بابه‌تێكی پزیشكیه‌وه كه له پێگه‌ی Care2 بڵاویكردۆته‌وه تیایدا چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر باسكراوه.
1- پاراستنی هاوسه‌نگی :
ژیانی مرۆڤ به‌رز و نزمی زۆری تیادایه و سروشتی مرۆڤ به‌و جۆره‌یه ئه‌و كاته‌ی ژیان له‌گه‌ڵ ویسته‌كانی بێت ئه‌وه خۆشحاڵ ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش كه ژیان به پێچه‌وانه‌ی ویسته‌كانی بێت ئه‌وه خۆی بێتاقه‌ت ده‌كات ، به‌ڵام پاراستنی هاوسه‌نگی ژیان واده‌كات مرۆڤ له ژیانیدا به‌خته‌وه‌ر بێت.
2- خه‌ڵك به‌و جۆره قبوڵ بكه كه هه‌یه:
مرۆڤه‌كان ڕه‌فتار و كه‌سایه‌تیان جیاوازه و هیچ دوو كه‌سێك له جیهاندا له‌یه‌ك ناچن كاتێك كه‌سێك وه‌ك تۆ بیر ناكاته‌وه ئه‌وه كێشه بۆخۆت دروست مه‌كه و له‌جیاتی ئه‌وه هه‌وڵبده له‌وه تێبگه‌یت كه ئه‌و جیاوازه و به‌جیاوازی خۆی قبوڵی بكه.
3-به‌مه‌به به تۆپێك هه‌موان یاریت پێ بكه‌ن:
ده‌بێت خۆت بیت و نابێت ببیته تۆپێك هه‌موان یاری به خۆت و بیركردنه‌وه‌ت بكه‌ن، ئه‌وان چۆن بیرت لێ ده‌كه‌نه‌وه گوێی پێ مه‌ده، تۆ خۆت باشتر ده‌ناسیت له‌وانی دیكه و به‌رده‌وام به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی دروست هه‌نگاو بنێ.
4-به‌رده‌وام گومانی خراپ مه‌به:
مرۆڤ به سروشتی خۆی زۆر كات به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت ئاسایی بێت به‌لاته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك جارێك له جاره‌كان به ئاسایی له‌گه‌ڵت نه‌دوا و هه‌میشه به جۆرێك بیر بكه‌ره‌وه كه ڕه‌نگه دۆخێكی ناله‌بار بۆی هاتبێته پێشه‌وه بۆیه به‌و جۆره ڕه‌فتاری كردوه.
5-بۆ ئه‌و چركه‌یه بژی كه تیایدایت:
هیچ چركه‌یه‌كی ژیانی مرۆڤ ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام هه‌میشه به‌وجۆره بژی كه به‌خته‌وه‌ربیت و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خۆ بێزاركردن و بیركردنه‌وه له‌و شتانه‌ی خه‌مبارت ده‌كات.
PM:03:20:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2179
جار خوێنراوه‌ته‌وه