‌هۆكاره‌كانی ڕوتانه‌وه‌ی‌ قژی ساوای تازه‌ له‌دایكبوو

وێستگە ستایل-


قژی مناڵ زۆرجار لول دەردەكەوێت و هەندێكجاریش خاوو و جاریواش هەیە بژ دەبێتەوە هەندێ جاریش بەشێك لەقژیان هەڵدەوەرێت بەتایبەت پشتە سەریان، ئەمەش حاڵەتێكی خراپ نیە و پاش ماوەیەك دوبارە دروست دەبێتەوە.

زۆرجار دایك و باوكان خەمی پێ دەخۆن یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم حاڵەتە خەوتنی مناڵە لەسەر پشت، بۆیە پسپۆران ئامۆژگاریمان دەكەن كە لە كاتی ئەم حاڵەتەدا مناڵ جاروبار لەسەر دەم بخەوێنرێت.

سەردانی پزیشك بكە ئەگەر زۆر نیگەرانن و پێتان وایە ئەمە حاڵەتێكی نائاساییە، هەروەها ئەگەر هاتوو تا تەمەنی دوو ساڵی مناڵەكەت قژی كەم بوو یان هەر نەیبوو ئەوا دەبێت لەمكاتەشداپزیشك بیبینێ.

شامپۆی تایبەتی مناڵان:
پێویستە لەسەر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ جۆری شامپۆكەی بۆ دیاری بكەیت و بەو جۆرە بەشێوازێكی زانستی دەبێت و لەگەڵ پێستی سەری مناڵەكەتدا دەگونجێت بە پشت بەستن بە چەور یا ووشكی و هەستیاری پێستی منداڵەكە.

هەمیشە ئەوە بزانە ئەو شامپۆیانەی ڕوەكی و سروشتین و ڕۆنی زەیتونیان تێدایە ئەوانە باشترینەكانن و بەدوربە لە كڕینی ئەو شامپۆیانەی پێكهاتەی كیمیاییان تێدایە.

ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی


PM:02:44:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌