پیاوان به‌رگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئافره‌ت ناگرن
وێستگە ستایل-
چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له خانماندا كه واده‌كات پیاو سه‌رسام بێت پێی له شێوه و ڕوخسار و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردن و ڕه‌فتاركردنی، ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خانمانن كه وا ده‌كات پیاو پێی سه‌رسام ببێت.
1-خه‌نده‌ی سه‌ر لێو:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خته‌وه‌رن زیاتر سه‌رنجڕاكێشن له‌چاو ئه‌وانه‌ی به‌خته‌وه‌ر نین، خانم خه‌نده و بزه‌ی سه‌ر لێوه‌كانت واده‌كات وه‌ك كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ویت ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ گه‌شبینی تۆ.
2- قژ:
قژی درێژ و پڕ و بریقه‌دار شێوه‌یه‌كی خانمانه‌ت زیاتر پێ ده‌دات.
3-كه‌مه‌ر:
خانمه كه‌مه‌ر باریكه‌كان له چاوی پیاواندا سه‌رنجڕاكێشترن له‌چاو ئه‌و خانمانه‌ی چه‌وریه‌كی زۆر له كه‌مه‌ریاندا كۆبۆته‌وه.
4-ده‌نگی نه‌رم و ناسك:
ئه‌و خانمانه‌ی خاوه‌نی ده‌نگێكی پیاوانه‌ن هیچ كات نابنه جێی سه‌رنج و تێڕامانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر .
5- ماكیاجێكی كه‌م بكه:
ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت بڕێكی زۆر ماكیاج به ڕوخساریه‌وه بێت ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ست ڕوخساری خۆت به ماكیاج جوان بكه‌یت و پیاوان ئاره‌زووی ڕوخساری سروشتی ده‌كه‌ن نه‌ك ماكیاج و بۆتۆكس.
6-ڕه‌نگی سوور:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه ڕه‌نگی سوور زۆر لای پیاوان سه‌رنجڕاكێشه و ئاگایان بۆ ئه‌م ڕه‌نگه زوو ده‌ڕوات.
AM:11:59:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 20899
جار خوێنراوه‌ته‌وه