پیاوان به‌م ڕه‌فتارانه ئازاری هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
هیچ ئافره‌تێك نییه ئاره‌زووی ئه‌وه بكات هاوسه‌ره‌كه‌ی ناپاكی به‌رامبه‌ر بكات، به‌ڵام چه‌ند ڕه‌فتارێكی پیاو هاوشێوه‌ی ناپاكی ئازاری ئافره‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه پیاوان خۆیان له‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه دوور بگرن به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان.
1-خۆسەپاندن بەسەر بڕیارەكانی ئافرەتدا :
هەندێكجار قورسە پیاوان بڕوا بكەن كە هەڵەن ، لێرەدا پێویستە ئافرەت لەوە تێبگات كە پێویستە هەمیشە ڕای خۆی هەبێت بەڵام بە پشت بەستن بە هاوسەرەكەی بۆ ئەوەی كێشە دروست نەبێت لە نێوانیاندا ، ئەو كاتەش كە پیاو خۆی زاڵ بكات بەسەر ئافرەتدا بۆ ئەوەی ڕای خۆی بسەپێنێت ئەوە بۆ ئافرەت زۆر بێزاركەر دەبێت .
2- دانەنانی نرخ و بایەخ بۆ ئافرەت :
زۆرینەی پیاوان بەهۆی سەرقاڵبونیان بەكاری ڕۆژانەوە ئەوە لە بیر دەكەن كە هاوسەر و منداڵیان هەیە و ئەوانیش پێویستیان بە گرنگی پێدانە ، زۆر كات ئەم گوێ پێنەدانە لە لای ئافرەت هێندەی ناپاكی بە ئازار و بێزاركەر دەبێت .
3- بەردەوام ڕەخنە گرتن :
خانمان هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەكەن ناوبەناو هاوسەرەكەیان بەسەریاندا هەڵبدات و سوپاسی بكات كە یارمەیتیدەرێتی لە ژیانیدا ، بەڵام ئەو كاتەی پیاو تەنها ڕەخنە لە هاوسەرەكەی بگرێت ئەمە وادەكات ئافرەت نرخ و بەهای خۆی لا كەمببێتەوە و زۆركات بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە .
4-ئەوكاتەی پیاو وا ڕەفتار بكات كە هاوسەرەكەی تەنها بەخێوكەری منداڵەكانێتی :
لە كۆتایدا ئافرەت دەبێتە دایك و پشت و پەنای هاوسەر و خێزانەكەی و پێویستی بەوە هەیە كە هاوسەرەكەی پشتیوانی بكات و وادەربخات كە ئەو خانمێكە و پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە و تەنها بەخێوكەری منداڵ و پاككەرەوەی ماڵ نییە .
AM:10:27:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5575
جار خوێنراوه‌ته‌وه