سێ پێكهاته‌ی سروشتی په‌ڵه قاوه‌ییه‌كانی سه‌ر پێست كاڵ ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
چونه ته‌مه‌ن و ناڕێكی ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی غوده و دووگیانی هۆكار ده‌بن بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌ڵه قاوه‌ییانه له‌سه‌ر پێست بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت سوود له چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی وه‌ربگریت وه‌ك چاره‌سه‌ر.
1- لیمۆ:
دەوڵەمەندی لیمۆ بە ڤیتامین C وایكردوە سپیكەرەوەیەكی بەهێز بێت بۆ پێست و پەڵە قاوەییەكانی سەر پێست لاببات و دەتوانیت بەیانیان و ئێواران كەمێك گیراوەی ئاوی لیمۆ و خوێ لە پێستت بدەیت بۆ ماوەی 10 خولەك و دواتر پێستت بە ئاو خاوێن بكەیتەوە .
2- مەعدەنوس :
دەكرێت ئەم جۆرە سەوزەیە وەك لۆشنێكی بەهێز بۆ چارەسەری پەڵە قاوەییەكانی سەر پێست بەكاربهێنرێت ، كەمێك لەم سەوزەیە بكە بە عەسارەدا هەتا گوشراوێكی لێ دروست دەكەیت و دواتر ئەم بخەرە سەر پێستت بۆ ماوەی 10 خولەك و دواتر پێستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە و بە یانیانیان و ئێواران بەكاردەهێنرێت .
3- بە زەیتە سروشتیەكان مەساج بە پێستی ڕوخسارت بكە :
دەتوانیت لەڕێی بەكارهێنانی زەیتی كەرەوز و گێزەرەوە تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ زەیتی گوڵ و بەم گیراوەیە مەساج بە پێست بكرێت زۆر بە سوود دەبێت بۆ چارەسەری پەڵە قاوەییەكان .
PM:12:17:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 13874
جار خوێنراوه‌ته‌وه