ئازاری بڕبڕه‌كانی پشت و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی
وێستگە ستایل-
ئازاری بڕبڕه‌كانی پشت یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی زۆر كه‌س و له ته‌مه‌نی جیاوازدا ڕوبهڕٍوی ده‌بنه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت مه‌ترسی و زیانی ئه‌م نه‌خۆشیه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی چی بێت ؟
پسپۆران پێیان وایە ئەگەر ئازاری بڕبڕەكان زۆر بێت ئەوا كەسی تووشبوو میزی پێ ڕاگیر ناكرێت و ناتوانێت كۆنترۆڵی میز و پیسایی خۆی بكات ، چونكە ئەگەر بەزوویی چارەسەری خۆی نەكات تووشی نەخۆشی شەلەلی هەمیشەیی دەبێت ، بۆیە (100%) ی ئەوكەسانە لەڕێگای وەرگرتنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و نەشتەرگەرییەوە چارەسەر دەكرێن ، بەشێوەیەك نەخۆش لەسەرەتادا فریای خۆی بكەوێت و بەزوویی سەردانی پزیشك بكات ئەوا نەشتەرگەری سووكی دەوێت ، بەڵام لەكاتی پشتگوێ خستنی پەل دەهاوێت بۆ بڕبڕەكانی (2،3،4) و ئەوكات ئەو بڕبڕانە دەخورێن و دەشكێن و كەسەكە پێویستی بەدانانی پلاتین دەبێت .
چارەسەری نەخۆشیەکە:
پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت و پابەندی ڕێنمایی و چارەسەرەكان ببێت هەروەها چارەسەری سروشتی و وەرزشكردن و مەلەكردن ئەنجام بدات و نابێت بە هیچ جۆرێك كەرەستە و ئامێری قورس هەڵبگرێت ، ئەمە جگە لەوەی كەسەكە دەبێت لەكاتی خەوتنیدا ڕەچاوی سەرینی نزم بكات و خۆی بەدوور بگرێت لە بەكارهێنانی سەرینی بەرز كە هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ توشبوون بە نەخۆشی بڕبڕه‌كانی پشت.
AM:09:54:20/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4640
جار خوێنراوهتهوه