‌لە گەشتەكانی بەهاردا نەوت مەكەنە ناو دەبەی ئاوەوە

وێستگە ستایل-


بۆ ئەوەی گەشتەکانمان و خۆشیەکانمان لێ تێک نەچێت و لێمان نەبن بە کاتێکی ناخۆش، بۆ ئەوەی تەندروستی منداڵەکانمان هەمیشە لەبەر چاو بگرین لەکاتی گەشت و سەیرانەكانماندا.


چۆن منداڵەکانمان بەدوور بگرین لە ژەهراوی بوون بە نەوت:

۱- پێویستە ئەو خەڵووزە بەکار بهێنین کە بەئاسانی گڕ ئەگرێت و پێویستی بە نەوت نیە چونکە خۆی ماددەیەکی تێکەڵ کراوە بە ئاسانی گڕ ئەگرێت.

۲- بەهیچ شێوەیەک نەوت نابێت بکرێتە دەبەی ئاوەوە.

۳- پێویستە دەبەیەک بەکار بهێنرێت کە منداڵ نەتوانێت سەرەکەی بکاتەوە.

٤- پێویستە ئەو دەبەیە لەناو زەرفێکی ڕەش هەڵبگیرێت و بە ئاسانی منداڵەکە دەستی پێ ی نەگات.


ئەگەر هاتوو ئەو خاڵانەت ڕەچاو نەكرد و منداڵەکەت ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بکەیت؟


۱- ڕاسته‌وخۆ  منداڵەکە لە سەرچاوەی نەوتەکە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێک کە هەوایەکی پاک هەڵبمژێت.

۲- جل و بەرگی منداڵەکە دابکەنەو ئەو شوێنەی نەوتی بەرکەوتووە ئەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.

۳- بە هیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە منداڵەکەت بڕشێنیتەوە، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.

٤- منداڵەکەت ببە بۆ نەخۆشخانە.


ئا: د. ئاکۆ کریم جلال زەنگەنە& د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی  پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان


PM:12:18:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌