دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك واده‌كات ئه‌و كێكه‌ی دروستی ده‌كه‌یت باش ده‌رنه‌چێت
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان به‌رده‌وام گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و كێكه‌ی دروستی ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه ده‌رناچێت كه ده‌یانه‌وێت و وه‌ك ده‌ڵێن" كێكه‌كه ده‌ته‌پێت"
خانم به‌رده‌وام كردنه‌وه‌ی ده‌رگای فڕنه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و كێكه‌ی دروستت كردوه ئاماده بووه یان نا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت و به‌هۆیه‌وه كێكه‌كانت سه‌ركه‌وتوو نابێت چونكه له‌م كاته‌دا هه‌وا ده‌چێته ناو فڕنه‌كه‌ته‌وه و پله‌ی گه‌رمای ناو فڕنه‌كه تێكده‌چێت و به‌مه‌ش كێكه‌كه به‌و جۆره هه‌ڵنایه‌ت كه مه‌به‌سسته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیاتر له پێویست پیكن پاوده‌ر یان خومره‌شت تێ كردبێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێكه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه بێت كه مه‌به‌ستته ئه‌وه باشتر وایه له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای فڕنه‌كه‌ت و ده‌رهێنانی قاڵبی كێكه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دوور بكه‌ویته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت و جوان ده‌رچێت به‌ڵام ئه‌وه‌شت بیر بێت كه هێشتنه‌وه‌ی كێكه‌كه له‌ناو فڕندا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و بێ ئه‌وه‌ی ئاگات لێی بمێنێ ده‌بێته هۆی سوتاندنی.
AM:11:37:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 19648
جار خوێنراوه‌ته‌وه