‌كه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌؟

وێستگە ستایل-


زاناكان لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە شێرپەنجەی مەمك دوای 15 ساڵ لە چارەسەر كردنی سەرهەڵدەداتەوە.

ئەم توێژینەوەیە لە كۆمەڵەی "نیو ئۆگلاند ئۆف مێدسن" بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە بەكارهێنانی چارەسەری هۆرمۆنی ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.

زاناكان ئەم توێژینەوەیەیان لەسەر 63 هەزار ئافرەت ئەنجامداوە و هەمویان ماوەی 20 ساڵ توشبوو بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، ئەم جۆرە هۆرمۆنە ڕێگری دەكات لە گەشە و دابەش بوونی خانە شێرپەنجەییەكان.

ئەو خانمانەی توشی ئەم نەخۆشیە بوون دوای 5 ساڵ لە وەرگرتنی چارەسەر مەترسی ئەوە لەسەریان هەبووە كە دوای 15 ساڵ توشی هەمان نەخۆشی ببنەوە.

ئەو خانمانەی لە ناو جەستەیاندا چوار گرێی لیمفاوی یان ویاتر گەشەی كردوە و چارەسەریان وەرگرتوە  ئەوە مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئەم نەخۆشییە بۆ ماوەی 15 ساڵ دواتر ئەگەری زۆر دەبێت، لە توێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە ئەو خانمانەی چارەسەری ئەم نەخۆشیەیان وەرگرتوە پێویست ناكات بترسن بەڵام هەبوونی هۆشداریان سەبارەت بە نەخۆشیەكەیان بابەتێكی پێویستە.


AM:09:09:17/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3491 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌