‌له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تی و ته‌ماشای ئافره‌تی دیكه‌ ده‌كات؟ ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌یه‌تی

وێستگە ستایل-

ڕەنگە هەندیَكجار تێبینی ئەوەت كردبێت هاوسەرەكەت تەماشای ئافرەتی دیكە دەكات بە تایبەت ئەو كاتەی خۆتت لە گەڵیدایت ، ئەگەر زوو زوو هەست بەم حاڵەتە دەكەیت ئەوە باشتر وایە بزانیت كە چەند هۆكارێك هەیە وادەكات هاوسەرەكەت بەم شێوەیە ڕەفتاربكات .

1- هۆرمۆنی تیستۆسترۆن:
ئەم جۆرە هۆرمۆنە ڕۆڵێكی گەورە دەبینێت لە زیادكردنی ئارەزووی سێكسی پیاوان و تەماشای خانمان دەكات .

2- تەماشای دەكات تەنها بۆ ئەوەی ئافرەتی جوان ببینێت :
توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە هەندێك لە پیاوان تەماشای ئافرەتی دیكە دەكەن تەنها لەبەر ئەوەی ئافرەتێكی دیكەیە نەك لەبەر ئەوەی لە هاوسەرەكەی جوانترە یان بە مانای ئەوە بێت چیتر هاوسەرەكەی خۆی سەرنجی ڕاناكێشێت .

3- خانمان سەرنجی پیاوان ڕادەكێشن :
پیاوان بەشێوەیەكی گشتی تەماشای ئافرەتان دەكەن، لەبەر ئەوە پێویست ناكات ئەو كاتەی هاوسەرەكەت دەبینی كە تەماشای ئافرەتێكی دیكە دەكات  مانای ئەوە نیە چیتر تۆی ناوێت و تۆی بەدڵ نیە بەڵكو ئەمە سروشتی زۆرینەی پیاوان بەو شێوەیەیە .

دەبێت چی بكەیت لەم دۆخەدا؟
وەك هەنگاوێك بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە باشتر وایە لەگەڵ هاوسەرەكەت ئەم هەنگاوانە بنێیت .

1- بابەتەكەی لەگەڵ باس بكە لە هێواشی و گفتوگۆیەكی ساددە و بە توڕەی و شپرزەی ڕەفتار مەكە .
2- بە هیچ شێوەیەك وا خۆت دەرمەخە كە تۆ غیرە دەكەیت كاتێك هاوسەرەكەت تەماشای ئافرەتێكی دیكە دەكات بەڵكو تۆش ڕای خۆت بڵێ كە ئەوان جوانن بۆ ئەوەی ئەوەی بۆ ئاشكرا بكەیت كە متمانەت بەخۆتە .
3- ئەگەر دۆخەكە زیاتر لە ئاستی سروشتی ڕۆشت ئەوە باشتر وایە بابەتەكە بە شێوەیەكی جدیی باس بكەیت و گفتوگۆی لەسەر بكەیت لەگەڵ هاوسەرەكەت .


PM:12:28:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 25469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌