بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت چالاك بێت ئه‌م سه‌وزه‌یه بخۆ
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕۆژانه خواردنی سه‌وزه‌ی سپێناغ توانای پاراستنی مێشكی ده‌بێت له نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان و به‌م شێوه‌یه‌ش مێشك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له گۆڤاری تایمز ی به‌ریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه ڕۆژانه خواردنی سپێناغ یارمه‌تی مانه‌وه‌ی مێشك ده‌دات به گه‌نجی و چالاكی و له توشبوون به زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فاندن پارێزراوت ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌م سه‌وزه‌یه ده‌خۆن ئه‌وه توانای مێشكیان زۆر چالاك ده‌بێت و له هه‌مان كاتدا له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی مێشك پارێزراو ده‌كات.
له‌ناو ئه‌م سه‌وزه‌یه‌دا ترشی فۆلیك و ڤیتامین كه‌ی هه‌یه كه مێشك ده‌پارێزێت و چالاكی ده‌كات.
مارسا كلیر مۆریس كه سه‌رۆك و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له شیكاگۆ ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه ئه‌م سه‌وزه‌یه بۆ ژه‌مه خۆراكه‌كانیان زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی مێشكێكی چالاك بن.
PM:03:24:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 6852
جار خوێنراوهتهوه