‌پیاو توانای لەبیركردنی ئەم جۆرە ئافرەتانەی نیە

وێستگە ستایل-


پیاو ڕەنگە زیاتر لە یەك ئافرەت لەژیانیدا بناسێت و ڕەنگە زیاد لەیەك جار هاوسەرگیری بكات بەڵام چەند جۆرێك لەكەسایەتی خانمان هەیە كە پیاو ناتوانێت لەبیری بكات و هەرچەندە پەیوەندی لەگەڵیشی نەمابێت لەوانەش:

1-ئەو ئافرەتەی زیرەك و بلیمەت بێت ،پەلەنەبێت لەبڕیارداندا و زوو توڕە نەبێت كاتێك كێشەیەك بێت پێشەوە ،وبەمەش ئافرەت زیاتر توانای بڕیاردانی  دەبێت ، پیاو ئەم جۆرە خانمە لەبیر ناكات.

2-ئافرەتی میهرەبان و نەرمونیان لەبیر كردنی لەلای پیاو ئەستەمە.

3-ئافرەتێك بە هەموو كەم و زۆرێك ڕازی ببێت و كاتێك پیاو لەبارو دۆخێكی دارای خراپدا بێت  داواكاری زۆری نەبێت بەڵكو پاڵپشتی بكات و بیرۆكەی زیرەكانە بەكاربهێنێت بۆ چارەسەری كێشەكە.

4-ئافرەتی ئارامگر و پشو درێژ ،بێزاریەكانی خۆی بخواتەوە و بەرگەی گۆڕانكاریەكانی ژیان بگرێت و هەمیشە وشەی نەرمونیان بەكاربهێنێت.

5-كاتێك خانمان ڕق و قینیان نەبێت بەرامبەر هیچ كەسێك و هەمیشە لەهەوڵی یارمەتیدانی كەسانی چواردەوری بێت ئەمە وادەكات  بیری پیاو نەچێتەوە.

سەرچاوە: hiamag



PM:10:12:03/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 27731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌