‌هۆكارە بۆ دروستبونی زیپكە

وێستگە ستایل-


دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخسار لەماوەی هەرزەكاریدا دەبێت بەڵام ڕەنگەی پێتان سەیر بێت كە هەندێك لەخانمان دوای تەمەنی سی ساڵی زیپكە لەسەر پێستی ڕوخساریان دەردەكەوێت، پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەشێك لەخانمان  لەتەمەنی 25 بۆ 45 ساڵیدا زیپكە لەسەر پێستیان دەردەكەوێت .

هۆكاری دەركەوتنی زیپكە لەم تەمەندا گەڕاندویانەتەوە بۆ بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر تێكچونی دەردانی هۆرمۆنەكان لەجەستەدا و دوای وەستاندنی خواردنی ئەم جۆرە حەبەش ئەم كاریگەریە هەردەمێنێت و ڕوخسار ئەم زیپكەی هەر لەسەر دروست دەبێت  تا ماوەیەك،لە كاتێكدا ڕەنگە ئەو ئافرەتەی ئەم كێشەیەی نەبوبێت لەتەمەنی هەرزەكاریدا بەڵام لەتەمەنێكی دیاریكراودا توشی ئەم كێشەیە ببێت.

پەستانە دەرونیەكان و خۆراكی ناتەندروست  لەتەمەنی سی ساڵیدا بە هۆكارێكی دیكەی دەركەوتنی زیپكە دادەنرێت لەسەر ڕوخسار .

سەرچاوە: http://www.dw.de/


PM:09:07:31/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌