‌بەم خواردنانەی خۆت لە قەبزیی رزگار بكە

وێستگە ستایل-


بەمخواردنانەی كە لەماڵەكەتدا هەن دەتوانیت بەبێ پەنابردن بۆ خواردنی دەرمان چارەسەریی قەبزیی بكەیت، بەوپێیەی ئەم خواردنانە رەوانن و ریخۆڵەكان پاكدەكەنەوە، لە دیارترینی ئەو خواردنانە:

شكولاتەی رەش:  هۆكارێكی باشە بۆ چارەسەری قەبزیی، سەرباری ئەوەی كە زۆرێك لەوانەی كە حەزیان بەخواردنی شكولاتەیە ئەم خەسڵەتەی شكولاتە نازانن.

-شكولاتە زۆرێك لە مەگنیسیۆمی تێدایە كاریگەریی هەیە لەسەر خاوكردنەوەی ماسولكەكانی كۆئەندامی هەرس، بەمەش جولڵەی پاشەڕۆ لە ریخۆڵەكان ئاسان دەكات.

-قاوە: توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەكەن خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە بۆ نەرمكردنی گەدە و ئاسانكاریی هاتنەدەرەوەی پاشەڕ‌و، هەرچەند بەڵگەیەكی روون لەبەردەستدا نیە سەبارەت بەوەی كە قاوە بەسوودە بۆ چارەسەركردنی قەبزیی، بەڵام توێژەران وای بۆدەچن كە قاوە یارمەتی جوڵەی ماسولكەكانی ( قۆڵۆن) دەدەن و بەهۆیەوە ئاسانكاریی فڕێدانی پاشەڕۆ بۆ دەرەوەی لەش زیاتر دەبێت.

- شیر: هەندێك لێكۆڵینەوە قەبزی منداڵ دەبەستنەوە بە كەمی لاكتۆز، هەربۆیە دەتوانرێت كەمی ئەو ماددەیە لەڕێی خواردنەوەی شیر و بەرهەماكانی پڕبكرێتەوە.

-قۆخ: دادەنرێت بەباشترین میوە كە چارەسەری كێشەی قەبزی دەكات، بەهۆی دەوڵەمەندی ئەم جۆرە میوەیە بەو ریشاڵانەی دژی توانەوەن لەگەڵ نەرمكەرەوە سروشتیەكانی جۆری سۆربیتۆڵ، بۆیە ئامۆژگاریی ئەوانە دەكرێت كە دووچاری قەبزی هاتوون رۆژانە لانی كەم یەك قۆخ بخۆن.

-فاسۆڵیا:وەك زانراوە پاقلەمەنییەكان بەگشتی و فاسۆڵیاشدەبنەهۆی بادروستكردن و ئاوسانی گەدە بەهۆی ئەوەی كەپێكهاتوون لە رێژەیەكی زۆر لە ریشاڵەكان كە یارمەتیدەرن  بۆ رزگاربوون لەقەبزیی.  

-كاردو: هەرچەندە زۆرێك حەز بەخواردنی كاردو ناكەن بەڵام یەكێكە لەو گیایانەی كە جموجوڵی ریخۆڵەكان نەرمدەكەنەوە، بە تێكەڵكردنی كەمێك لە گیای كاردو لەچادا دەتوانرێت چارەسەری قەبزیی بكرێت، هەروەك  خوێن لە ژەهرەكان پاكدەكاتەوە.

سەرچاوە: یاهو مكتوب


PM:05:29:29/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 7337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌