‌چەند تێكەڵەیەكی سروشتی بۆ چارەسەری هەوكردنی قوڕگ

وێستگە ستایل-

دابەزینی پلەكانی گەرما هۆكارێكە بۆ زیاد بونی توشبون و بڵاو بونەوەی نەخۆشیەكانی ئەنفلۆزا و هەوكردنی قوڕگ، دەتوانن سود لەم تێكەڵە سروشتیانە ببینن بۆ چارەسەری هەوكردنی قوڕگ لەم وەرزەدا.

1-تێكەڵەی هەنگوین و لیمۆ بەیەكێك لەچارەسەرە سروشتیە بەسودەكان دادەنرێت ئەویش بەتێكەڵاوكردنی كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ گوشراوی لەتێك لیمۆ  لەناو كوپێك ئاوی شلەتێندا تێكەڵاو بكرێت و چوار بۆپێنج جار بخورێتەوە لەڕۆژێكدا .

2-كوپێك ئاو تێكەڵاوی دوو كەوچك خوێ بكرێت و بتوێندرێتەوە و ئەم تێكەڵەیە ڕۆژانە سێ جار لەدەم وەربدرێت زۆر بەسودە بۆ لەناو بردنی بەكتریاكانی ناو دەم و قوڕگ.

سەرچاوە: thqafawe3lom


PM:01:00:28/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌