‌کاریگەریەکانی خواردنی رەشکە و هەنگوین

وێستگە ستایل-


1-سەرەکیترین تایبەتمەندی رەشکە، بەرگری لەش بەهێز دەکات.
2-بۆ چارەسەری هەڵامەت بەسوودە.
3-کاریگەرە بۆ چارەسەری تا بەڵغەمیەکان.
4-میزهێنەرە و بۆ پیاوانی تووش بوو بە نەخۆشی پڕۆستان، هەوکردنی میزەڕۆ چارەسەر دەکات.
5-بۆ ئازاری سەر بەتایبەتی بۆ ئەو ئازارەی لە ئەنجامی خەمۆکیەوە تووش دەبیت.

6-مەساج کردنی پێست بەو تێکەڵەیە زیپکە چارەسەر دەکات، بەتایبەتی زیپکە بەڵغەمیەکان، بێ هەوکردن ، لەژێر پێستن و رەقن، بەڵام ئاگادربە بەکارهێنانی ئەم تێکەڵەیە بۆ زیپکەی سوور و پڕ هەوکردن ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و پێستتان خراپتر دەبێت.

7-کاریگەریەکی باشی لەسەر کرداری هەرس هەیە و کرمی ریخۆڵە لەناو دەبات.
8-غازاتی گەدە و ئازارەکانی ناهێڵێت.
9-بۆ بەرگری و چارەسەری برینی گەدە باشە.
10-چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست و پەڵە دەکات.
11-دەتوانێت بەردی گورچیلە و میزەڵدان لەناو ببات.

12-لە کۆتایی دووگیانیدا، کاریگەرە لەسەر کەمکردنەوە ئازاری منداڵبوون، بەڵام دەبێت بە پێی رێنماییەکانی پزیشک بێت.

13-شیری دایکانی شیردەر  زیاتر دەکات.

14-بەرگری لە تووشبوون بە نەخۆشیە قورسەکانی وەک شێرپەنجە دەکات، چونکە کاریگەریەکەی تا ماوەیەکی زۆر لە جەستەدا دەمێنێتەوە.

15-کاریگەریە خراپەکانی دەرمانە کیمیاویەکان لەسەر گورچیلەکان کەم دەکاتەوە.
16-لەگەڵ سروشتی گەرمدا، زۆر وزەبەخشە و دەبێتە هۆی لابردنی خەمۆکی.

17-خواردنی یەک کەوچک لە زەیتی رەشکە و هەنگوین بە یەکسانی، دەبێتە هۆی چارەسەری دڵەڕاوکێ و لێدانی زیادەی دڵ و هێورکردنەوەی لێدانەکانی دڵ.

18-رەشکە ناوکێکە کە لە لەشتدا دژە هیستامین دروست دەکات،  هەر بۆیە بۆ چارەسەری هەستیاری و رەبۆ زۆر بەسوودە.

19-ئارەزووی سێکسی بە شێوەیەکی سروشتی زیاد دەکات.
20-زۆرکردنی ژمارەی سپێرمەکان و چارەسەرکردنی نەزۆکی کە بە هۆی کەمی سپێرمەوە دروست دەبێت.



PM:03:31:24/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 11455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌