هونه‌رمه‌ندێك: سلێمانی گوڵه‌كانی هه‌ڵئه‌وه‌رێت
وێستگە ستایل-
وێستگه نیوز-
هونه‌رمه‌ندی بواری سینه‌ما، دڵبه‌ند مسته‌فا، ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆش سلێمانی گوڵێكی تری هه‌ڵوه‌ریوه‌و ئاماژه به مردنی وه‌زشه‌وانی دێرینی شاری سلێمانی حه‌مه‌ی عه‌بۆل ده‌كات.
دڵبه‌ند مسته‌فا هونه‌رمه‌ندو نوسه‌ر، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "سلێمانی گوڵەکانی هەڵئەوەرێن ... دوێنێ پشتیوان ئەمرۆ حەمەی عەبۆل .".
هه‌روه‌ها ده‌شلێت " هێشتا دارەکانی باخی گشتی چاویان پڕ گریان بوو بۆ پشتیوانی نوری بەدەوی وا گریانی دار‌و بەردی مەلعەبەکە هاتەسەری بۆ کاکە حەمە کامە مناڵی جارانی سلێمانی هەیە نەی وتبێت ( حەمەی عەبۆل بە بۆڵە بۆڵ کردی بە گوڵ ) رۆحتان شاد ئەسەف لەدەستانی کەسانی وک ئێوە لەهەر شوێنێکی تری دنیا بێت وڵات ئەهەژێ لێرەشهەر هاوڕێ و خزم و کەساکانتان بەخەمن بۆتان".
رۆژی 16/1/2018 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد پشتیوان نوری به‌ده‌وی پاڵه‌وانی درامای ناسراو "گه‌رده‌لول" به نه‌خۆشی دڵ گیانی له‌ده‌ستداو ئه‌مرۆش وه‌رزشه‌وانی دێرین محمه‌د عه‌بۆل ناسراو به‌حه‌مه‌ی عه‌بۆل به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
PM:03:22:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 6729
جار خوێنراوه‌ته‌وه