چونێتی دروستکردنی پیتزایەکی بەتام
وێستگە ستایل-
له ئێستادا پیتزا بۆته یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ی زۆرترین ئاره‌زووی له‌سه‌ره، به‌لاَم مه‌رج نیه ته‌نها له ناو رێستۆرانته‌كاندا بیخۆیت ده‌كرێ له ماڵه‌وه خۆت دروستی بكه‌یت به‌م شێوه‌یه:
پێداویستیه‌كانی:
١ کیلۆ ئارد
نیو لیتر ئاو
کەوچکێکی بچوک خوێ
كه‌وچكێکی بچوك شه‌كر
دوو كه‌وچكی چێشت زه‌یتی زه‌یتون یان هەر زەیتێکی تر
٦ كه‌وچكی چێشت شیری وشكی نیدۆ
کیسیکی خێرای بچوکی خەمیرە
پێكهاته‌كانی سه‌ر پیتزا:
سۆسی ته‌ماته، بیبه‌ر ، پیاز، قارچك، ته‌ماته به وردكراوی، زه‌یتون، په‌نیری پیتزا،سنگی مریشك.(هەر پیکهاتەیەکی تر بە پێی ئارەزوو)
چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
خەمیرەکە لە کوپیک ئاوی گەرمدا بتوینەوە.
پاشان ئارد و خوێ وشەکر و شیر وئاوەکە و زەیتی زەیتون و خەمیرەکە تیکەڵ بکە تا خەمیرەکە کارلێک دەکات و باش دەیشێلین.
هه‌ویره‌كه به پارچه قوماشێک داده‌پۆشرێت و له شوێنێك داده‌نرێت كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی مامناوند بێت بۆ ماوەی 1 کاتژمێر و نیو.
گونگه هه‌ویره‌كان به تیرۆك پان ده‌كرێته‌وه.
به‌شه‌كانی ناواخنه‌كه‌ی سورده‌كه‌ینه‌وه كه‌مێك تا ئاڵ ده‌بێت به‌لاَم ته‌ماته و زه‌یتونه‌كه سور مه‌كه‌ره‌وه.
پاشان سۆسی ته‌ماته‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌دا.
له دوای ئه‌وه (بیبه‌ر، پیاز، قارچك، زه‌یتون، ته‌ماته، په‌نیری پیتزا، سنگی مریشكه‌كه) ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌دا.
له‌كۆتایدا ده‌یكه‌ینه فرنه‌وه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 200 دایده‌نێین.
PM:01:56:13/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 5798
جار خوێنراوه‌ته‌وه