مه‌حشی به فڕن
وێستگە ستایل-
پێكهاته‌كانی:
1 كیلۆ كوله‌كه‌ی پاككراو
نیو كیلۆ باینجانی پاككراو
چاره‌كه كیلۆیه‌ك بیبه‌ری سه‌وز
4 كوپ برنجی شۆراوه و پاڵێوراو
3 كه‌وچكی گه‌وره دۆشاوی ته‌ماته
2 پیازی پاكراو و وردكراو
2 پیازی پاكراوی پارچه‌كراو
2 كوپ قیمه‌ی گۆشت
كوپێك مه‌عده‌نوسی پاكراو
كوپێك كه‌ره‌وزی تازه‌ی وردكراو
نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی پاككراو وردكراو
3 ته‌ماته‌ی پارچه پارچه
چاره‌كه كوپێك زه‌یتی زه‌یتون
كوپێك شویتی وردكراو
به‌هارات وه‌ك خوێ وئاڵه‌ت و كه‌وچكێكی بچوك كه‌ره‌وزی وشك و چاره‌كه كه‌وچكێكی بچوك زه‌نجه‌فیلی وشكراوی هارراو و كه‌وچكێكی بچوك دارچینی و چاره‌كه كه‌وچكێك زه‌ره‌ده‌چه‌وه، سه‌رجه‌میان به پێی ئاره‌زوو.
چۆنێتی دروستكردنی:
كوله‌كه و باینجان و بیبه‌ره‌كه ناواخنه‌كه‌ی ده‌ربهێنه.
برنج و قیمه و پیاز و كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نوس و شویت و به‌هاراته‌كان و ته‌ماته‌ی وردكراو و دۆشاو زه‌یتی زه‌یتونه‌كه تێكه‌ڵ بكه و جوان تێكی بده.
دواتر ئه‌و ناواخنه‌كه بخه‌ره ناو باینجان و كوله‌كه و بیبه‌ره‌كه‌وه.
پاشان بیخه‌ره ناو سینی فرنه‌كه‌وه، ته‌ماته و پیازه پارچه‌كراوه‌كه بكه به‌سه‌ریدا و دواتر به كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم دایپۆشه و بیخه‌ره فرنه‌كه‌وه بۆ 50 خوله‌ك له‌سه‌ر پله‌ی كۆتای گه‌رمیه‌كه، دواتر پێشكه‌شی بكه.
PM:09:36:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2167
جار خوێنراوه‌ته‌وه