‌بە حەوت ڕێگەی ئاسان هاوسەرەكەت زیاتر لە خۆت نزیك بكەرەوە

وێستگە ستایل-

پەستانی ڕۆژانە و نا ئارامی باری دەرونی و كێشەكان وادەكەن پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان كێشەی تێ بكەوێت، بەڵام دەتوانیت لەڕێی حەوت بیرۆكەوە وابكەیت هاوسەرەكەت لێت نزیك بێت و زیاتر تۆی خۆش بوێت .

1- جوانترین جلوبەرگ بپۆشە:
هاوسەرەكەت ئارەزووی ئەوە دەكات هەموو كات گرنگی بە خۆت بدەیت و ببیتە جێگەی سەرنجی ئەو بۆ ئەوەی زیاتر لەیەكتر نزیك ببنەوە .

2- ئەو كاتەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە ماچی بكە:
بۆ ئەوەی هاوسەرەكەت هەست بە خۆشەویستی تۆ بكات ئەوە پێویستە ئەو كارەی ئەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕیت و ماچی بكەیت ئەمە باشترین ڕێگە دەبێت بۆ زیادكردنی پەیوەندی خۆشەویستی نێوانتان.

3-هەمووكات بزە و خەندەی بۆ بكە:
خانم ئەو كاتەی تۆ بەردەوام مڕومۆچ دەردەكەویت ئەوە هاوسەركەت لێت بێزار دەبێت و دوور دەكەوێتەوە لێت بەڵام خەندەی سەر لێوی تۆ دەبێتە زیادكەری خۆشەویستی نێوانتان.

4-منداڵەكانت فێربكە چۆن باوكیان خۆش بوێت:
بۆ ئەوەی خێزانێكی بەختەوەر دروست بكەیت ئەوە منداڵەكانت لەسەر خۆشەویستی باوكیان ڕابهێنە ئەمە باشترین هەنگاو دەبێت بۆ زیادكردنی خۆشەویستی نێوانتان.

5-منداڵەكانت فێری ئەوە بكە زوو بخەون :
بۆ ئەوەی كات هەبێت لەگەڵ هاوسەرەكەت قسە بكەیت و كات بەسەر ببەیت ئەوە باشتر وایە منداڵەكانت فێری زوو نوستنن بكەیت.

6-هاوسەرەكەت لەباوەش بگرە:
لە باوەشگرتن لەیەكتر نزیكتان دەكاتەوە و زیاتر هەست بە نزیكیت دەكات لەبەر ئەوە هەر فرسەتێكت هەبوو هاوسەرەكەت لە باوەش بگرە.

7-وەك منداڵ ڕەفتار لەگەڵ هاوسەرەكەت بكە:
لە كۆتایدا ئەوەت بیر بێت پیاوەكان لە ناوەوە منداڵێكی بچووكن و نازپێدانی هاوسەرەكەت و ووتنی وشەی خۆشەویستی بەو وادەكات زیاتر تۆی خۆش بوێت و هەرگیز دەست بەردارت نەبێت.


AM:10:41:31/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 30288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌