‌لەشەوی سەری ساڵ لەماڵەوەش بیت دەتوانیت خۆشترین شەو بەسەر ببەیت

وێستگە ستایل-

تەنها چەند كاتژمێرێكی ماوەو پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێ دەکەین و لەو شەوەدا هەموو جیهان ئاهەنگ دەگێڕن بە شێوازی جیاواز و هەمووان پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن، مەرج نییە ئەم ساڵیش وەکو ساڵانی پێشتر لەو شەوەدا کاتەکانت لە دەرەوەی ماڵ بەسەر بەریت یاخود زۆر بە کتوپڕی خۆت بکەیت بە ماڵی خزمێکدا کە پلانی پێشترتان نەبووە، و بەو جۆرە ئەو شەوەش لەوان و لە خۆشتان تێکدەیت بۆیە دەتوانیت شەوی سەری ساڵ شەوێکی جیاوازت هەبێت، و لەگەڵ خێزانەکەتدا پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەربەرن.

هەوڵبدە لەو شەوەدا خۆشترین کات بەسەر ببەیت، و ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە بۆ ماوەی چەند ساتێک لەبییری بکەو لەگەڵ ئەو کەسانە بە کە دڵخۆشت دەکەن، گەر شەوەکەشت لەماڵەوە بەسەربرد هیچ دڵتەنگ مەبەو ئەم ڕێگەیانە تاقی بکەرەوە تا شەوێک بەسەر ببەیت کە هیچ کات بییرت نەچێتەوە:

1. گەر توانیت چەند هاوڕێیەکی نزیک بانگهێشت بکە.

2. بە جوانترین شێوە خۆت بڕازێنەرەو خوانێکی بەتام ئامادە بکە.

3. تا شەوەکەت جوانتر بێت و هەستی دڵخۆشی ببەخشیتە چەند کەسێکی تر نامەیەکی پیرۆزبای بۆ ئەو کەسانە بنێرە کە لەو ساڵەدا هەمیشە لەگەڵت بوون و لە ساتە سەختەکانتدا جێیان نەهێشتوویت و سوپاسیان بکە.

4. تاکو دوور بیت لە فشاری دەروونی و دڵتەنگی گوێ لەو گۆرانیانە بگرە کە چێژی لێدەبینی و سەما بکە یاخود تەماشای فلیمێکی پێکەنیناوی بکە.

5. گەر توانیت کێکێکی بەتام یاخود شیرینییەک ئامادە بکەو لە کۆتا ساتەکاندا و پێش هاتنی ساڵی نوێ مۆم دابگیرسێنەو گڵۆپەکان بکوژێنەرە بە جۆرێک ئەو ساتە ببێتە یادگەرییەک و هیچ ساڵێک بیرت نەچێتەوە.

6. بیرت نەچێت لە دوا ساتەکانت جوانترین وێنەی خێزانی بگرن پێکەوە.

7. خۆشترین سات یاری کردنە بۆیە لەگەڵ خێزانەکەت و هاوڕێکانت ئەو یاریانە بکەن کە ساڵانی پێشوو دەتان کرد وەک کڵاوکڵاوێن یاخود ئامادەکردنی چەند پرسیارێک و دانانی خاڵ لەسەری.

8. گەر توانیت چەند میزەڵانێکی ڕەنگاوڕەنگ ئامادە بکەو ماڵەکەت بڕازێنەرەوە.

9. چەند لاپەڕەیەکی گەورە ئامادە بکە و چەند ووشەیەکی لەسەر بنووسە وەک "ماڵئاوا 2017” یاخود "بەخێربێیت 2018 ” ، بەڵام بیرت نەچێ وێنەیان لەگەڵ بگریت.

10. گەر توانیتان لەگەڵ خێزانەکەت چەند ساتێک پێش هاتنی ساڵی نوێ بچن بۆ شەقامێکی شار و پیاسە بکەن و خواردنەوەیەکی گەرم بخۆنەوە.

وە هەمووساڵێکتان بەخۆشی و هەر لە خۆشیدا بن.
 
س:yallairaq. 


AM:10:13:31/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌