‌%49 ی هاوسەرەكان دوای هاوسەرگیری سەردانی پزیشكی دەرونی دەكەن

وێستگە ستایل-

بەشێك لە هاوسەرەكان سەردانی پزیشكی دەرونی دەكەن بۆ ئەوەی ڕێنمووی تایبەت وەربگرن بۆ چارەسەری چەند كێشەیەك لەوانەش "پارە ، سێكس، باوكایەتی و دایكایەتی ، و چەندین كێشەی دیكەش"

ماك نۆلتی سەرۆكی پەیمانگای جوت مان و دامەزرێنەری سەنتەری شیكاگۆ بۆ پەیوەندیەكان بابەتێكی نوێی لە گۆڤاری "   Business Insider" بڵاوكردۆتەوە تیایدا ئەوە هاتوە كە بەشێكی زۆر لە هاوسەرەكان دوای هاوسەرگیری سەردانی پزیشكی دەرونی دەكەن بۆ ئەوەی زانیاریان دەست بكەوێت لەسەر كێشەی جەستەی و سۆزداری و باوكایەتی و ترسیان لەوە هەیە ببن بەو كەسەی هاوسەرەكەیان ڕەتیان بكاتەوە لیستی هۆكاری سەردانكردنی پزیشكی دەرونی دوای هاوسەرگیری بەم شێوەیە دەبێت" ناپاكی هاوسەرگیری- پارە - منداڵ- باوكایەتی-كاركردن" 

سەرژمێریەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە %49 ی هاوسەرەكان پێش تەمەنی 30 ساڵی و پێش سەردانی پزیشكی دەرونیان كردوە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر بوون بە باوك و دایك و ئەو گۆڕانكاریانە بزانن كە لە ژیاندا بۆیان دێتە پێشەوە، چونكە دوای بوون بە باوك و دوور كەوتنەوەی هاوسەرەكان لەیەكتری وادەكات خیانەت و ناپاكی لەنێوان هاوسەرەكاندا زیاد بكات.


PM:01:55:26/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌