ئەگەر ئەم چوار نیشانەیەت هەست پێكرد ئەوە مانای وایە دڵسۆزە بۆت
وێستگە ستایل-
هەموو ئافرەتێك ئارەزووی ئەوە دەكات مێردەكەی دڵسۆزبێت بۆی، بەڵام خانم ئەو كاتەی هەستت بەم چوار نیشانەیە كرد ئەوە مانای وایە هاوسەرەكەت دڵسۆزە بۆت و پێویست ناكات گومان لە باشیەكانی بكەیت.
1- پێش پەیوەندی سۆزداری لە باوەشت دەگرێت:
هەركات هاوسەرەكەت پێش پەیوەندی سۆزداری و دوای ئەوەش لە باوەشی گرتیت ئەوە مانای وایە تۆ تەنهایت لە ژیانی ئەودا وتۆی خۆش دەوێت و هیچ ئافرەتێكی دیكە لە ژیانیدا نییە.
2- پێش ئەوەی بچێت خۆی بشوات مۆبلەكەی دادەنێت:
ئەگەر مێردەكەت لەخۆی بترسێت ئەوە هیچكات مۆبایلەكەی لای تۆ دانانێت، ئەگەر پێش ئەوەی بیچێتە گەرماو لای تۆ مۆبایلەكەی دانا ئەوە مانای وایە ناترسێت لەوەی تەماشای ناو مۆبایلەكەی بكەیت و بگەڕێیت لەناویدا.
3-بەدرێژای ڕۆژ چەند جارێك پەیوەندیت پێوە دەكات:
یەكێك لە نیشانەكانی دڵسۆزی هاوسەرەكەت گرنگی تۆیە لای ئەو لەبەر ئەوە پەیوەندیت پێوە دەكات بۆ ئەوەی هەواڵت بزانێت چونكە گرنگیت لای ئەو.
4-نیگاكانی قوڵ دەكاتەوە لە كاتی تەماشاكردنتدا:
ئەگەر هاوسەرەكەت تەماشای ناو چاوەكانت دەكات ئەوە مانای وایە ترسی لەوە نیە درۆیەكت لێ بشارێتەوە.
AM:10:07:26/12/2017
ئهم بابهته 21881
جار خوێنراوهتهوه