چێژ وەرگرتن لە ژیان دوای تەمەنی 60 ساڵی دەست پێدەكات
وێستگە ستایل-
ژیان دوای تەمەنی 60 ساڵی دەست پێدەكات، ئەمە ئەو وتەیەیە كە توێژینەوە نوێ و جیاوازەكان سەلماندوبانە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە خانە نیشین بوون كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئەمەش وادەكات مرۆڤ هەست بە تامی ژیان بكات.
ئەنجامەكانی نوێترین توێژینەوە كە لە زانكۆی" تۆركۆ" ی فنلەندنی ئەنجامدراوە تیایدا ئەوە هاتوە خانە نیشین بوون مرۆڤ ڕزگار دەكات لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و دڵ و مردنی پێش وەخت.
بۆ ئەم توێژینەوەیە 6 هەزار خۆبەخش بەژداریان كرد كە لە ساڵانی نێوان 2000 بۆ 2011 خانە نشین كرابوون .
توێژەرەوەكان ئەوەیان سەلماندوە ئەو كاتەی مرۆڤ لەم تەمەنەدا لە كاركردن دوور دەكەوێتەوە مانای وایە لە سەرقاڵ و كێشەكانی كاركردن دوور دەبێت و كێشەی كەمخەوی و دڵەڕاوكێیان كەمدەبێتەوە.
لە توێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە نوستنی نا ئارام و هەستان لە خەو لە كاتژمێرە زووەكانی بەیانیاندا ڕەفتاری ڕۆژانەی زۆرێك لەو كەسانەیە كە كار دەكەن یان لە شوێنێك فەرمانبەرن و ئەم حاڵەتە كەمدەكاتەوە ئەو كاتەی مرۆڤ لە تەمەنی 60 ساڵیدا خۆی خانە نشین دەكات یان لە كاركردن دوور دەكەوێتەوە.
AM:09:07:13/12/2017
ئهم بابهته 3596
جار خوێنراوهتهوه