‌هۆكارەكانی ڕشانەوەی كۆرپەی ساوا دوای خواردنەوەی شیر

وێستگە ستایل-

تێبینی ئەوەت كردوە دوای ئەوەی شیری خۆت یان شیری قتوو بە كۆرپەكەت دەدەیت ڕاستەوخۆ دوای پێدانی شیرەكە دەڕشێتەوە؟ منداڵەكەت كێشەی هەستیاری هەیە؟ ئەمانە هۆكارەكانی ڕشانەوەی كۆرپەی ساوایە دوای پێدانی شیر.

- زۆرت شیر پێداوە:
ئاگاداربە ئەوكاتەی زیاتر لەوەی پێویستە شیر بە منداڵەكەت بدەیت ئەوە توشی ئەم حاڵەتە دەبێت و دەڕشێتەوە، ئەم حاڵەتە پێویست بە ترس ناكات تەنها ئەوەی لەسەر تۆیە ئەوەیە پێویستە بزانیت كۆرپەكەت پێویستی بە چەندێك شیر هەیە بۆ ئەوەی تێر ببێت و نەڕشێتەوە.

- هەستیاری بۆ شیر :
بەشێكی زۆر لە منداڵان كێشەی هەستیاریان هەیە بەرامبەر بە خواردنەوەی شیر بە تایبەت شیری مانگا، لەبەر ئەوە ئەگەر شیری دەستكرد بە كۆرپەكەت دەدەیت ئەوە دڵنیا ببە لە جۆری ئەو شیرەی دەیدەیتێ بۆ ئەوەی توشی ڕشانەوەی نەكات.

- نەخۆشی بەكتری:
هەركات منداڵ جۆرێك كێشەی تەندروستی هەبوو بەهۆی جۆرێك بەكتریا یان ڤایرۆسەوە ئەوە ئەگەری زۆرە توشی ڕشانەوەی بكات و ئەمەش پێویستی بە پشكنینی پزیشكی هەیە .

- قوتدانی هەوا:
هەندێكجار كاتێك منداڵ شیری قوتو دەخوات لە كاتی تەواو بوونی خواردنەوەی شیرەكە هەوای ناو قتوەكە قوت دەدات و ئەمە دەبێتە هۆی ڕشانەوەی منداڵ.


PM:04:03:10/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 17220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌