چۆن دەزانیت هاوسەرەكەت بابەتێكت لێ دەشارێتەوە؟
وێستگە ستایل-
هاوسەرەكەم ناپاكیم بەرامبەر دەكات، سەرقاڵی كارێكە و هیچ بە من ناڵێت ، ئەترسم شتێك هەبێت و لە منی بشارێتەوە ئەمە قسەی ئەو خانمانەن كە بەردەوام لە گومانی ئەوەدا دەژین هاوسەرەكەیان ناپاكیان بەرامبەر بكات و نازانن چۆن ئەم بابەتە ئاشكرا بكەن.
لەڕاستیدا چەند گۆرانكاریەك كە بەسەر ڕەفتار و ڕەوشتی پیاودا دێت ئاماژەیە بۆ ئەوەی بابەتێك لە هاوسەرەكەی دەشارێتەوە و ئەمانەش چەند نیشانەیەكن لە ڕەفتاری ئەو پیاوانەدا دەردەكەوێت كە نهێنیەك یان بابەتێك لە هاوسەرەكەیان دەشارنەوە.
1- نایەوێت لەگەڵت دابنیشێت :
ئەمە یەكێكە لە نیشانە دیارەكانی شاردنەوەی نهێنی بە جۆرێك هاوسەرەكەت كەم لەگەڵت دادەنیشێت و ئەگەر بەرامبەریشت بێت ئەوە نایەوێت تەماشای چاوەكانت بكات .
2- بەشێوەیەكی كتوپڕ ڕەفتار و هەڵسوكەوتی لەگەڵت دەگۆڕێت :
ئەو كاتەی خۆشحاڵە لە پڕێكدا توڕە دەبێت ئەمە مانای وایە مێشكی بە بابەتێكەوە سەرقاڵە و نایەوێت لای تۆ باسی بكات .
3- هەست بە دووری ئەو دەكەیت :
هەركات هەست بەوە كرد هاوسەرەكەت لێت دوورە و كەم قسەت لەگەڵ دەكات ئەوە مانای وایە بابەتێك هەیە كە لە تۆ زیاتر سەرقاڵی كردوە .
4- قسەكردنی لەسەر بابەتە نا گرنگەكان زیاد دەكات :
ئەو كاتەی پیاو بیەوێت بابەتێت وەك نهێنی بشارێتەوە ئەوە قسەكردنی لەسەر بابەتە نا پێویستەكان زیاد دەكات .
5-كاتێك لەگەڵیدایت دەستی دەخاتە ناو گیرفانەكانی یان پشتە سەری :
ئەگەر هاوسەرەكەت لەكاتی ئاسایدا خووی بەوەوە نەگرتوە دەست بخاتە گیرفانی یان پشتە سەری و لە پڕێكدا ئەم خووەت لێ بینی ئەوە ئاماژەیە بۆ شاردنەوەی نهێنیەك لە تۆ .
PM:12:56:09/12/2017
ئهم بابهته 6029
جار خوێنراوهتهوه