‌بەوێنە و ڤیدیۆ...كچ و كوڕەكەی زانكۆی جیهان هاوسەرگیریان كرد

وێستگە ستایل-

لەپێش چاوی هاوڕێكانی لە زانكۆ محەمەد داوای هاوسەرگیری كرد لە زەینەب و ڤیدیۆیی ئەم دوو گەنجە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بووە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

جارێكی دیكە وێنە و ڤیدیۆیی هاوسەرگیریكردنیان بە شێوەیەكی فەرمی بووە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وزەینەب بە جلی بوكێنیەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەی ئەمجارە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە.




لەسەر بڵاوكردنەوەی یەكەم ڤیدیۆیی و داواكردنی هاوسەرگیری محەمەد بۆ زەینەب لە ناو زانكۆ زۆر بوون ئەوانەی ڕەخنەیان لێگرتن و ڕێژەیەكی زۆریش لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەست خۆشی ئەم كارەیان لێكردن و دواجار محەمەد لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەیەوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە پێشتر ئاگاداری ماڵی كچەكەی كردوە كە ئەم سوپرایزە بۆ خۆشەویستەكەی دەكات و زەینەب هیچ ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووە.


AM:11:49:09/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 23020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌