‌بەڤیدیۆ..واحید گۆرانیەكی نوێی بە زمانی ئەرمەنی بڵاوكردەوە

وێستگە ستایل-

كوڕە گۆرانیبێژی كوردستانی ڕۆژهەڵات لەڕێی پەیجی فەرمیەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نوێترین بەرهەمی خۆی بەزمانی ئەرمەنی بڵاوكردەوە .

واحید ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ئەمە نوێترین كاریەتی و بە زمانی ئەرمەنی تۆماری كردوە، و لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی واحید كۆمێنت و ڕای جیاواز هەیە و بەشێك داوای لێدەكەن چیتر گۆرانی نەڵێت چونكە دەنگی هیچ هەست و سۆزێكی تیادا نیە و بەشێكی دیكەش پشتگیری كارەكانی دەكەن.

واحید خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكە لە كوردستانی باشوور و لە شاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات و ناوبەناو بە ڤیدیۆ و پۆستی جیاواز داوای یارمەتی دەكات چونكە ژیانی باش نیە و ناتوانێت كار بكات و كەس كاری پێ نادات. 

  


AM:10:16:09/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5999 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌