‌مەترسیەكانی شەڕكردنی دایك و باوك لە پێش چاوی منداڵەكانیان

وێستگە ستایل-

دەمەبۆڵێ و شەڕ و ناكۆكی نێوان دایك و باوك كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر باری دەرونی منداڵەكانیان بۆ ئەوەش باشتر وایە دایك و باوك بەهیچ شێوەیەك لە پێش چاوی منداڵەكانیان كێشەكانیان چارەسەر نەكەن و توندوتیژی نەنوێنن.

ئەمانەش كاریگەریە خراپەكانی شەركردنی دایك و باوكە لەپێش چاوی منداڵەكانیان:

1-ڕاكردن لە ماڵەوە:
ئەنجامی زۆر دوبارە بوونەوەی شەڕ و گرفت لەنێوان دایك و باوكدا و بینین ئەم دیمەنانە لە لایەن منداڵەوە وادەكات منداڵ بیر لەوە بكاتەوە ماڵ جێبهێڵێت و چیتر دوو خۆشەویست ترین كەسی  ژیانی نەبینێت كێشە و گرفتیان هەیە.

2- كەمبوونەوەی توانای خوێندن و تێگەیشتن:
منداڵ لەم كاتەدا ئەوەندەی دڵ و مێشكی بە شەڕ و كێشەی نێوان دایكی و باوكیەوە سەرقاڵە ئەوەندە ناپەرژێتە سەر خوێندن و ئاگاداربوون لە وانەكانی .

3- كەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون:
كاتێك منداڵ دەبینێت دایك و باوكی كێشەیان هەیە متمانەی بەخۆی نامێنێت و كەسایەتی دەڕوخێت.

4- شەڕەنگێز دەبێت:
منداڵەكان لەم دۆخەدا هەستیار و شەڕەنگێز دەبن و هیچ كەسێكیان خۆش ناوێت و بەردەوام وەك كەسێكی شەڕەنگێز ڕەفتار دەكەن.

5-بیركردنەوەی خراپ لەسەر هاوسەرگیری:
ئەو كەسەی لە ژینگەیەكی پڕ لەشەڕ و كێشە گەورە بوبێت ئەوە بیركردنەوەی لەسەر هاوسەرگیری تەندروست نابێت و بەردەوام ترسی ئەوەی لەدڵدا دەبێت هەمان ژیانی دایك و باوكی بژی.

6-لادان:
ئەو منداڵانەی لەم جۆرە ژینگەیە گەورە دەبن زیاتر توشی هەڵە و لادانی كۆمەڵایەتی دەبن وەك كێشانی جگەرە و خواردنەوەی مەی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان.


PM:12:09:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌