پیاوان ئەم 15 دەربڕینە بە هاوسەرەكانتان مەڵێن
وێستگە ستایل-
وتنی وشەی نەشیاو هیچ كەس ئارەزووی ناكات، هەندێك دەربڕین هەیە كە لای خانمان پەسەند نیە و هەندێكی دیكەش لای پیاوان، بۆ ئەوەی هاوسەرەكان بێ كێشە بن ئەوە باشتر وایە پیاوان دوور بكەونەوە لە وتنی ئەم وشانە و دەربڕینیان.
1-كێشت زیادی كردوە و زۆر پان بویت:
خانمان بە گشتی ئارەزووی ئەوە ناكەن كەس پێیان بلێت كێشت زیادی كردوە.
2- بۆ تەحەمولی هیچ ناكەیت؟
هەرچەندە هاوسەرەكەت لەسەر بابەتێك توڕە ببێت گونجاو نیە ئەم دەستەواژەیەی بەرامبەر بەكاربهێنیت .
3- ژنی فڵان زۆر جوانە:
ئەو كاتەی پیاو ئەم وشانە بڵێت ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت ژنی هەموو كەست لە ژنی خۆت پێ باشترە و بە دڵنیاییەوە بە وتنی ئەم وشانە تەنها كێشە بۆ خۆت دروست دەكەیت.
4-باسكردنی كەسوكاری خێزانەكەت:
تەنانەت ئەگەر یەكێك یان ئەندامێك لە خێزانەكەی هاوسەەكەت بە دڵ نیە ئەوە هاوسەرەكەت هیچ تاوانی نیە لەم بابەتەدا وگونجاو نیە ئەم بابەتەی بەردەوام بە چاودا بدەیتەوە.
5- بازاركردن تەواو نەبوو؟
ئەو كاتەی هاوسەرەكەت بازاڕ دەكات ئەوە ئەركێك لەسەر شانی تۆ كەمدەكاتەوە وئەگەر ئەم بابەتەشت پێ خۆش نەبێت ئەوە دەتوانیت بە شێوازێكی گونجاو دەربڕینەكانت بڵێت.
6-متمانەم پێت نیە:
ئەگەر متمانەت بە هاوسەرەكەت نیە ئەوە باشترین چارەسەر جیابوونەوەیە كە وتنەوەی ئەم دەربڕینە.
7-ئای لەو ناوچەوانە ڕەشەی من هەمە :
ئەمە سڕینەوەی تەواوی خۆشیەكانە كە لەگەڵ هاوسەرەكەت بینیوتە و خراپترین دەربڕینە و هۆكاری دروست بوونی ڕق و كینەی نێوانان دەبێت.
8- ماڵی باوكم تۆیان خۆش ناوێت:
ئەمە هۆكار دەبێت بۆ تێكدانی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكەت و ماڵی باوكت.
9- ئەوە مەوزعی من نیە و خۆت چیت پێ باشە ئەوە بكە:
ئەگەر هاوسەرەكەت داوای یارمەتی و بیركردنەوەی تۆ دەكات و تۆش بەم شێوەیە وەڵام بدەیتەوە ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت تۆ خۆت لە بەرپرسیارێتی و ئەركی سەر شانت ڕادەكەیت.
10- دەچمە دەرەوە بۆ ئەوەی ئیسراحەت بكەم:
ئەمە مانای وایە تۆ لە ماڵەوە ئیسراحەت نیت بە هیچ شێوەیەك لەبەر ئەوە باشتر وایە نەیڵێت .
11-گاڵتە بە قسەكانی هاوسەرەكەت مەكە:
بە تایبەت لە پێش چاوی چەند كەسێك ئەمە سوكایەتی كردنە بە هاوسەرەكەت و میوانەكانیشتان.
12-تۆ چی لە سیاسەت دەزانیت؟
كاتێك هاوسەرەكەت ڕای خۆی لەسەر بابەتێكی سیاسی دەڵێت ئەوە پێویست بەوە ناكات سوكایەتی بەڕاو بۆچونەكەی بدەیت .
13- گاڵتەكردن بەو جلوبەرگەی پۆشیویەتی و ئەو خواردنەی بۆ دروست كردویت:
ئەمە سوكایەتییە بۆ هاوسەرەكەت.
14 پێش تۆ كچم زۆر ناسیوە:
ئەگەر تۆ خەڵكت زۆر ناسیبێت ئەوە بەدڵنیایەوە هاوسەرەكەشت خەڵكی زۆر ناسیوە و داواكاری زۆر بووە و بەڵام بۆ ئەوەی سوكایەتی بە هەستی تۆ نەكات ئەمە ناڵێت.
15-وەك و ژن ئەگریا و سەگ بە ژن ناوەڕێ و چەندین دەربرٍینی دیكە كە لەناو كۆمەڵگەدا دەوترێت باشتر وایە لێی دوور بكەویتەوە.
AM:10:56:07/12/2017
ئهم بابهته 948
جار خوێنراوهتهوه