بەوێنە...ڕاستی چیرۆكی ئەو خانمەی دەوترێت 50 نەشتەرگەری جوانكاری كردوە بۆ ئەوەی لە ئەنجلینا جولی بچێت
وێستگە ستایل-
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قسە و باسێكی زۆری لەسەركرا و دەوترا ئەم خانمە ئێرانیە 50 نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامداوە و 50 كیلۆی لە كێشی خۆی دابەزاندوە بۆ ئەوەی ببێتە هاوشیوەی ئەنجلینا جولی، بەڵام لە كۆتایدا سەحەر ئەوەی ئاشكرا كرد كە تەواوی ئەو چیرۆكەی باس دەكرێت دروستكراوە و بێ بنەمایە.
سەحەر تەبەر ی تەمەن 19 ساڵ چەند فێلێكی بۆ گۆڕینی شێوە و ڕوخساری خۆی بەكارهێناوە و ئەم كارەی كردوە تەنها بۆ كات بەسەر بردن و شارەزایانی بواری وێنەگرتن لە ئێران ئەم خانمەیان تۆمەتبار كردوە بەوەی یاری بە وێنەكانی كردوە.
سەحەر ئەوەی ئاشكرا كردوە كە بەرنامەی فۆتۆشۆپ و چەندین بەرنامەی دیكەی بەكارهێناوە هەتا بەم شێوەیە دەستكاری وێنەكانی خۆی كردوە بۆ ئەوەی ببێتە هاوشێوەیەكی ناشرینی ئەنجلینا جولی و لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ پێگەی "سپۆتینك " ئەوەی ئاشكرا كردوە دوای دەستكاری كردنی وێنەكانی خۆی تێبینی ئەوەی كردوە شێوەیەكی خانمە ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی ئەنجلینا جولی تیادایە بەڵام لە ڕاستیدا تەنها دەیەوێت خۆی بێت و نایەوێت لە كەسی دیكە بچێت.
AM:10:13:07/12/2017
ئهم بابهته 24695
جار خوێنراوهتهوه