كەی پێویستە داوای لێبوردن لە منداڵەكەت بكەیت؟
وێستگە ستایل-
كەمن ئەو دایك و باوكانەی بەرژەوەندی منداڵی خۆیانیان نەوێت و هەوڵ نەدەن بۆ ئەوەی منداڵێكی تەندروستی لێ دروست بكەن، بۆ ئەوەش داواكردنی لێبوردن لە منداڵ هیچكات نرخی دایك و باوك كەم ناكاتەوە بە تایبەت لەم حاڵەتانەی باسكراوە پێویستە دایك و باوك داوای لێبوردن لە منداڵەكانیان بكەن.
1- ئەوكاتەی بەسەر ڕوخساری منداڵەكەتدا هاوار دەكەیت ئەوە دواتر داوای لێبوردنی لێیكە .
2- ئەوكاتەی منداڵەكەت توشی ڕوگیری كردبێت ئەوە داوای لێبوردنی لێیكە .
3- هەندێكجار كە مێشكت لە دەست دەدەیت و توڕە دەبیت و توڕەی خۆت بەسەر ئەودا خاڵی دەكەیتەوە .
4- هەركاتێك وەك دایكێك پابەند نەبویت بەو بەڵێنانەی بە منداڵەكەتت داوە ئەوە داوای لێبوردنی لێبكە .
ئاگاداربە كاتێك داوای لێبوردن دەكەیت ئاگاداری كاتەكە بە :
1- داوای لێبوردن لە منداڵەكەت مەكە ئەو كاتەی توڕەیە ، چاوەڕێ بكە هەتا هێور دەبێتەوە.
2- ئەو كاتەی داوای لێبوردن لە منداڵەكەت دەكەیت دەبێت بزانیت چی دەڵێیت چونكە تەواوی ئەو وشانەی لەكاتی داواكردنی لێبوردن لە منداڵەكەت بەكاریدەهێنیت كاردانەوەی دەبێت لەسەر دەرونی منداڵەكەت .
3- هەوڵبدە ئەو ئازارەی بە منداڵەكەتت گەیاندوە لەكاتی توڕەبونتدا لەڕێی كڕینی پارچەیەك شۆكۆلاتە یان ئایسكرێمێكەوە كۆتای بە بابەتی توڕەبوونی تۆ لەو بهێنیت .
4- دوای تەواو بوونی بابەتەكە لە نێوان تۆ و منداڵەكەت بەڵێنی ئەوە بەیەكتر بدەن نە ئەو ئەو كارە دوویارە بكاتەوە و نە تۆش توڕە ببیت لەو بۆ ئەوەی هەڵەی خۆی بزانێت و ئەنجامی نەداتەوە.
هەمیشە هەوڵبدە نمونەیەك بیت بۆ بەخشندەی و خۆشەویستی بۆ منداڵەكەت هەتا لە تۆوە دوو وانە فێر ببێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو هەڵەیەی ئەنجامی داوە ئەنجامی نەداتەوە و لە هەمان كاتدا ئەگەر هەڵەی بەرامبەر تۆ و هەر كەسێكی دیكە كرد زوو داوای لێبووردن بكات.
PM:12:11:05/12/2017
ئهم بابهته 2223
جار خوێنراوهتهوه