گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ لابردنی خاڵه قاوه‌ییه‌كانی روخسار
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان پێستی روخساریان خاڵی قاوه‌ی و كاڵی لێ دروست
ده‌بێت، كه ره‌نگه شێوه‌یه‌كی ناشرین بدات به ده‌موچاویان به‌تایبه‌تی
ئه‌و كه‌سانه‌ی سپی پێستن، بێگومان هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ی پێستیش زۆرن
هه‌یه بۆ ماوه‌ییه یاخود به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه ئه‌م خاڵانه
ده‌رده‌كه‌وێت.
گیراوه‌ی لیمۆ بۆ رزگاربوون له خاڵه قاوه‌ییه‌كان:
لیمۆ یه‌كێكه له میوه به‌سوده‌كان و بۆ زۆر نه‌خۆشی سودی
لێده‌بینرێت، وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی پێست یان هه‌ڵامه‌ت و زۆر نه‌خۆشی تر،
ده‌كرێت نیو لیمۆ بگوشیت و ئاوه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌یت له‌گه‌ڵ 2 دڵۆپ
هه‌نگوین ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت كردواتا به‌ته‌نیاش ده‌بێت، دواتر بیده له
پێستی روخسار له‌و جێگه‌یانه‌ی خاڵه قاوه‌ییه‌كانی تێدا دروست بووه بۆ
ماوه‌ی 10 خوله‌ك، پاشان به ئاوی شله‌تێن بیشۆ و هه‌فتانه 2 جار ئه‌م
ماسكه بۆ روخسار ئه‌نجام بده تا به‌ته‌واوی بن بڕ ده‌بێت جگه له‌وه‌ی
ره‌نگی پێست ده‌كاته‌وه.
PM:09:53:01/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4358
جار خوێنراوه‌ته‌وه