‌بیرۆكەیەكی ئاسان بۆ پاراستنی گۆرەویەكانت لە دڕان و شیبونەوە بەكاربهێنە

وێستگە ستایل-

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەڕێی بابەتێكی تایبەت بە كەلوپەلی خانمانەوە فێڵێكی ئاسانی پێشكەش بەو ئافرەتانە كردوە كە بەردەوام كێشەی دڕان و شیبونەوەی  كۆڵۆن ( گۆرەوی) یەكانیان هەیە.

لەبابەتەكەدا ئەوە هاتوە شارەزای بواری فاشیۆن تایبەت بە خانمە ئەكتەرەكان (دینیز كالدویل) بۆ پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت" باشترن ڕێگە بۆ پاراستنی گۆرەوی كۆڵۆنی خانمان ئەوەیە كە پێش ئەوەی بەكاربهێنرێت بخرێتە ناو زەرفێكی تایبەتەوە و لەناو سەلاجەدا دابنرێت ئەمە وادەكات ئەو ماددەیەی گۆرەویەكەی لێ دروست كراوە بەهێز ببێت و بۆ ماوەیەكی درێژ بەرگەی دڕان و شی بوونەوە بگرێت.
 


PM:01:25:29/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 7417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌