بەڤیدیۆ...جۆرج سوف و سوپەر ساكۆ بەیەكەوە دەركەوتن
وێستگە ستایل-
كوڕە گۆرانیبێژی ناوداری ئەرمەنی سوپەر ساكۆ ڤیدیۆیەكی تایبەتی لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی جۆرج سوف بڵاوكردەوە .
جۆرج و سوف لە ڤیدیۆكەوە لەگەڵ سوپەر ساكۆ سڵاو لە هەوادارەكانیان دەكەن و سوپەر ساكۆ بە ئەستێرەی ناوداری لوبنانی جۆرج سوف دەڵێت پاشا و هەردووكیان لە لۆس ئەنجلۆسن لە ئەمەریكا.
بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە دوای ئەوە دێت ماوەیەك بەر لە ئێستە جۆرج و سوف ڤیدیۆیەكی بڵاوكردۆەوە و تیایدا گۆرانیەكی ساكۆی دەوتەوە و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تەنها یەك وشەش لەو گۆرانیە تێ ناگات بەڵام زۆر ئارەزووی دەنگی دەكات.
AM:11:32:23/11/2017
ئهم بابهته 3436
جار خوێنراوهتهوه