‌نوستنی ئافرەتی دووگیان بەم شێوەیە مەترسی لەسەر ژیانی كۆرپە دروست دەكات

وێستگە ستایل-

ئەنجامی توێژینەووە نوێكان ئەوەیان سەلماندوە نوستنی ئافرەتی دووگیان لەسەر پشت بە تایبەتی لە كۆتا مانگەكانی دووگیانیدا مەترسی لەسەر ژیانی كۆرپە دروست دەكات.

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری " Science Alert " بڵاوكراوەتەوە و كە لە زانكۆی مانچستەی ئەنجامدراوە و زاناكان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی تەندروستی منداڵی تازە لەدایكبوو ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە شێوازی نوستنی دایك پێش منداڵبوونەكەی.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر 291 ئافرەت حاڵەتی مردنی منداڵی تازە لەدایكبوو ئەو منداڵانە بوون كە دایكیان لە كۆتای مانگەكانی دووگیانیدا لەسەر پشت نوستبوون.

توێژەرەوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردوە كە مەترسی مردنی كۆرپەی تازە لەدایكبوو دووجار زیاد دەكات ئەو كاتەی دایكی دووگیان بەشێوەیەكی بەردەوام لەسەر پشت بخەوێت، چونكە نوستنی لەسەر پشت بەشێوەیەكی بەردەوام كاریگەری دەبێت لەسەر چوونی خوێن لە كۆرپەوە بۆ دایك، لە كاتێكدا نوستنی دایك  لەسەر لاتەنیشت مەترسی كردنی كۆرپە لە دوای لەدایكبوونی كەمدەكاتەوە.


AM:11:05:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 16075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌