‌بۆچی زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە نابێت؟

وێستگە ستایل-

زەیتی زەیتون گرنگترین و باشترین جۆری زەیتی ڕوەكیە كۆمەڵێك سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ پسپۆرانی خۆراك 
ڕایان وایە باشترە  بەردەوامی زەیتی زەیتون بەكاربێت .

 بە پێی ڕێنمای سەلامەتی خۆراك چونكە زەیتی زەیتون هۆكارە بۆ بەهێزبونی دڵ و ڕێگری كردن لە نەخۆشی شەكرەو جەڵدەی دەماغ و نەخۆشی زەهایمەر(لەبیر چونەوە) و بەرگری لەش بۆ ڕێگری لە شێر پەنجە بەهێز دەكات كۆلسترۆڵی زیان بەخش دادەبەزێنێت و هۆكارە بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست بە جەستەی مرۆڤ و ئەمەش نهێنی ڕێنموی كردنی بەردەوام بەكارهێنانیەتی .

بەڵام ئەوەی گرنگە زەیتی زەیتون بۆ خواردنە ساردەكان بەكاربێت بە تایبەتی زەڵاتەو مقبلات یان بۆ ئەو خۆراكانەی پلەی گەرنی بەرزیان پێویست نی یە.

بەكارهێنانی زەیتی زەیتوتن بۆ سوركردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز ناگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر نابێت پلەی گەرمی زەیتی زەیتون بۆ سەرو ۱۲٠ م بەرزبێتەوە چونكە دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەكانی زەیتەكە و تێكچونی پێكهاتە و پلەی ترشێتی ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی هایدرۆكسید و كیتۆنەكان و كحول ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبونی مادەی دژە ئۆكسێنەكان و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بۆیە نابێت زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە بەكاربێت.

ئا:لەشكر حمید


PM:12:28:21/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 17365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌