‌ئەگەر دەتەوێت شاسواری خەونی خانمێك بیت كە كار دەكات دەبێت ئەم تایبەتمەندیانەت تیادابێت

وێستگە ستایل-

تاڕاددەیەك جۆرێك بیركردنەوەی تەم و مژاوی هەیە لەسەر ئەو خانمانەی كە پێیان دەوترێت چالاكوانی بواری خانمان و ئەو خانمانەش كە خۆیان كار دەكەن و لەڕوی داراییەوە سەربەخۆن و پشت بە خۆیان دەبەستن ، شتی جیاواز دەوترێت لەسەر بیركردنەوەی ئەم خانمانە لەسەر پیاوان .

زۆر كەس پێی وایە ئەم جۆرە لە خانمان بە تەواوەتی پیاوان ڕەت دەكەنەوە و بێگومان ئەم مەسەلەیە هاوسەرگیریش دەگرێتەوە، لەڕێی ئەم بابەتەوە بە تەواوەتی دەتوانیت ئاشنای ئەو تایبەتمەندیانە بیت كە ئەم جۆرە خانمانە بۆ شاسواری خەونەكانیان دایان ناوە، و لە ڕاستیدا ئەم بابەتە هیچ مەرجێكی تیادا نیە و ئەوەی تەنها دەیەوێت كەمێك هەوڵدان و خۆ ماندوو كردنە.

خانمە نوسەرێكی میسری جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هیچ جۆرێك لە مەرجی تایبەت نیە ئەم خانمانە دایان نابێت بۆ هاوسەرگیری بەڵام لە ڕاستیدا هەبوونی چەند تایبەتمەندیەك وا دەكات پەیوەندیەكە گونجاوتر بێت.


1-یەكێك لەو تایبەتمەندیانەی خانمان بە گشتی دەیانەوێت لە هاوبەشی ژیانیاندا هەبێت ئەوەیە كە ڕێزی لێ بگرێت و ڕێز لە بژاردەكانی بگرێت تەنانەت ئەگەر لەگەڵ بۆچوونی ئەویش جیاواز بێت چونكە هەر كەس لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا ئەرك و مافی خۆی هەیە و پێویستە بەرامبەرەكەی ڕێزی لێ بگرێت .


2-خاوەنی ماڵ و شوێنی تایبەتی خۆی بێت، ئەو خانمانەی بیركردنەوەی فیمینستانەیان هەیە  ئارەزووی ئەوە دەكەن ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكەن خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و تەنها كەسوكار و هاوڕێكانی بڕیاری بۆ نەدەن و ئەمەش نهێنی جیاوازی ئەو كەسە دەبێت لەوانەی لەژێر پەستانی كەسوكاریان كاردەكەن و بڕیار دەدەن .

3-بەرگەی ئەنجامی بڕیارەكانی خۆی بگرێت و كەسێكی ترسنۆك نەبێت دوای ئەوەی بڕیارێكیدا پەشیمان ببێتەوە و ئەو هەڵانەش كە دەیكات نەیخاتە ئەستۆی خێزان و هاوڕێكانی بەڵكو تەنها خۆی لە ئەستۆی بگرێت و چارەسەری هەڵەكەشی بكات.

4- تەنها بەردەوام بوون لە ژیانی هاوبەش پێوەری سەركەوتن و بەختەوەری نیە، زۆرێك لە پەیوەندیەكان 10 بۆ 20 ساڵ یان زیاتر دەخایەنێت بەڵام ئەوە ناگەیەنێت بەردەوام بوون لێیان مانای سەركەوتن و بەختەوەریە و تەنها پێوەری سەركەوتن ئارامی مێشك و دەرونە بۆ هەردوو هاوبەشەكە ئەو ژیانە پێی دەوترێت سەركەوتوو.

5-پیاوێكی خەیاڵاوی نەبێت، چالاكوانێكی بواری ژنان لە تونس دەڵێت" ئەو پیاوەی كە دەبێتە هاوسەر دەبێت هاوبەشێكی ڕاستەقینەبێت ئەرك و ماف بە هاوبەشی بەش بكات لەنێوان خۆی و هاوسەرەكەی چونكە نە پیاو نە ئافرەت خاوەنی گۆچانی سیحری نین بتوانن هەموو كارێك بكەن"


PM:12:51:18/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌