توێژینەوەیەك...ئاشكرای دەكات كام منداڵ لای دایك و باوك لەوانی دیكە خۆشەویست ترە
وێستگە ستایل-
زۆر كەس پێیان وایە منداڵی گەورە تایبەتە لای دایك و باوك بەڵام توێژینەوەیەكی ئەمەریكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كرد كە منداڵی بچووكی دایك و باوك نازدارترین و خۆشەویست ترینە .
توێژەرەوەكان لە زانكۆی بێرمنگهام ئەوەیان ئاشكرا كرد كە پەیوەندی دایك و باوك لەگەڵ كۆتا منداڵیان بەتین تر دەبێت و زۆر كات كۆتا منداڵ خۆشەویست ترینی خێزانە.
سەبارەت بە منداڵەكانی دیكە هەست بەو پەیوەندیە پتەوە ناكەن لە نێوان خۆیان و دایك و باوكیان لەبەر ئەوەیە كە بەردەوام هەستی ئەوەیان لا دروست دەبێت دایك و باوكیان جیاوازی دەكات لە نێوانیاندا.
ئەم توێژینەوەیە لەسەر 300 خێزان ئەنجامدرا كە زۆرینەیان پێكهاتبوون لە دایك و باوك و منداڵەكان لە تەمەنی هەرزەكاریدا بوون، زاناكان داوای ئەوە لە دایكان و باوكان دەكەن كە بەشێوەیەكی مامناوەند لەگەڵ هەموو منداڵەكانیان ڕەفتار بكەن بۆ ئەوەی هەستكردن بە جیاوازی لای منداڵەكانیان دروست نەبێت .
PM:12:22:16/11/2017
ئهم بابهته 17257
جار خوێنراوهتهوه