‌لە یەكەم ژواندا ئەگەر هەستت بەم شتانە كرد ئەوە هەر لەوێ كۆتای بە پەیوەندیەكەتان بهێنە

وێستگە ستایل-

یەكەم ژوان و یەكەم بینین دەبێت زۆر چێژ بەخش بێت بەڵام دەكرێت لە هەمان كاتدا فرسەتێك بێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە چانسی دووەم بەو كەسە نەدەیتەوە كە لەگەلی دانیشتویت.

هەركات هەستت بەم نیشانانە كرد ئەوە باشتر وایە هەر لەوێدا پەیوەندیەكە ڕەت بكەیتەوە .

1- باس لە هاوسەری پێشوی بكات بەشێوەیەكی خراپ :
مارگریت رزیرفۆرد كە پزیشكێكی دەرونیە لە شتری فایتفیل لە ویڵایەتی ئەركنساس دەڵێت لە یەكەم ژواندا گوێ لەو كەسە بگرە كە قسەكانت بۆ دەكات ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری كردبێت و لە هاوسەرەكەی جیابوبێتەوە لە قسەكانیەوە دەتوانیت لەوە تێبگەیت تا چەندێك بەرگەی بەرپرسیارێنی گرتوە و چی بۆتە هۆكاری جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی و ئەگەر تەنها گلەی لە هاوسەری پێشووی هەبوو و هۆكاری جیابوونەوەكەی خستە ئەستۆی ئەو ئەوە باش بزانە بۆ تۆش هەمان شت لە داهاتودا لەپێشت دەبێت.

2- تەنها باسی خۆی بكات:
سۆزان جادۆ پسپۆڕ لە چارەسەری كێشەی هاوسەرگیری دەڵێت لە یەكەم ژواندا ئەگەر ئەگەر بەرامبەرەكەت تەنها باسی خۆی كرد و ویستی ئەوەی هەبوو تەواوی فۆكەسەكان لەسەر خۆی بێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە خاوەنی كەسایەتیەكی نێرگزیە، ئەو كاتەی كە قسەت بۆ دەكات تەماشای چاوەكانت دەكات؟ قسەكانت پێ دەبڕێت؟ گرنگی دەدات بەوەی قسەت بۆ دەكات.

date 

3-جیاوازی دەربڕینی ڕاوبۆچون قبوڵ ناكەن؟ 
كیرت سمیس چارەسەركەر و پێشكەشكاری ڕێنمویی بۆ پیاوان دەڵێت ئەوكاتەی هاوڕێكەت ئامادەی ئەوەی تیادا بوو سەركێشی بكات و ڕا جیاوازەكانی تۆ قبوڵ بكات ئەوە نیشانەیەكی باشە.

هیچكات پێویستت بەوە نیە كەسێك هەبێت بە تەواوەتی ڕا و بۆچونەكانی تۆ قبوڵ بكات و دەستخۆشیت لێ بكات و پێویستت بە كەسێكی ترسنۆكیش نیە، تۆ كەسێكت پێویستە گفتۆگۆت لەگەڵ بكات نەك تەنها ئارەزووی گفتوگۆ بكات لەبەر ئەوەی نمایشی بیركردنەوەكانی خۆی بكات بۆت بەڵكو بۆ ئەوەی زانیاریەكانتان بگۆڕنەوە و بەیەكەوە بڕیار بدەن لەسەر داهاتوو.

4-ڕەتی بكاتەوە دان بەوەدا بنێت هەڵەی كردوە:
كیرت سمیس دەڵێت زۆرینەی كێشەی نێوان هاوسەرەكان ئەوكاتە دەست پێدەكات كە هاوسەرەكان ئامادە نەبن بۆ ئەوەی دان بنێن بە هەڵەی خۆیاندا بنێن، ئەگەر لە یەكەم ژوانەوە ڕەتی كردەوە دان بەهەڵەی خۆیدا بنێت ئەوە باشتر وایە لەو پەیوەندیە دوور بكەویتەوە چونكە بەردەوام بوون بەو شێوەیە خۆشەویستی نێوان مرۆڤەكان دەكوژێت.

date 

5- بیرۆكەی لەپڕ دیار نەمان پەیڕەو بكات:
مارگرێت ڕەزەرفۆرد دەڵێت " جۆرێك ترس هەیە كە پێی دەوترێت فۆبیای كاتی ئامادە بوون، هەندێك كەس هاوشێوەی خێو لەپڕێكدا لە پەیوەندیان لەگەڵ كەسی بەرامبەر دەكشێنەوە و بۆ ئەوەی پەیامێكیان پێ بگات كە چیتر ئەو كەسە گرنگ نیە بۆیان .

ئاگاداربە ئەگەر لە كاتی قسەكردنیدا بیرۆكەی ئەوەی قبوڵكرد كە لە ژیانی كەسێك ڕاستەوخۆ و بێ بوونی هۆكار بێتە دەرەوە ئەوە ڕەنگە ئەوەش بەسەر تۆ بهێنێت و ڕۆژێك بێت بێ هۆكار تۆش جێ هێڵێت .


PM:04:23:14/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 19196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌