‌بەڤیدیۆ...ژالیا هاوكاری بۆ خەڵكی كەركوك كۆكردەوە

وێستگە ستایل-


ژالیا شاجوانی كوردستان لەگەڵ ئەوەی ماوەی فەرمی وەك شاجوانی كوردستان تەواو بووە بەڵام تا ئێستا وەك شاجوانی كوردستان كاری خۆی دەكات هەتا ئەو كاتەی لە مەراسیمێكی دیكەدا شاجوانێكی دیكە بۆ كوردستان دیاری دەكرێت .

شاجوان بۆ هاوكاری كردنی دانیشتوانی كەركووك و كۆكردنەوەی هاوكاری بۆیان شەوی ڕابردوو لە  كەمپینێكی تایبەتدا لە شاری سلێمانی هاوكاری بۆ خەڵكی كەركووك كردەوە و داوای ئەوە دەكات هەركەسێك هەرچیەك لە ماڵەكەی زیاددە بیبەخشێت بە كەركوكیەكان چونكە ئێستا ماڵ و لانەیان لێ تێكچوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی‌ 16 ی 10 هێزە عیراقیەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی‌ پێشمەرگە لە تلوەرد و تازە خۆرماتوو، لەوێشەوە بەرەو کەرکوک هاتن، لە ئێوارەی‌ 17 ی مانگدا توانیان شاری‌ کەرکوک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. 


ژالیا سیروان ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و خوێندكاری به‌شی ژمێریاریه‌ ، هه‌ر له‌ مه‌رسیمه‌كه‌دا سه‌رگوڵ مسته‌فا به‌ هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوان و شادی به‌هاوه‌ڵی دووه‌م دیاریكران و سارا ئه‌سكه‌نده‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵیش به‌ شاجوانی په‌بڵیك ده‌ستنیشان كرا. 

ژماره‌ی‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ ركابه‌ریان بۆ وه‌رگرتنی‌ نازناوی‌ شاجوانی‌ كوردستان ده‌كرد 63 كچ بوون، پاشان له‌ درێژه‌ی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ١١كچیان توانییان بچنه‌ قۆناغی‌ كۆتایی و فیناڵه‌وه‌ كه‌ 7 كه‌سیان هاوڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن و چواره‌كه‌ی‌ تریش خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستانن.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ نه‌كراوه‌ وساڵی ڕابردوو كێبڕكێكه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ ، ئەم خانمە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە .

شایەنی باسە ژالیا لە ماوەی ڕابردودا لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان شوان عەتوف و كۆمسای بەژداری ئاهەنگێكیان كرد وەك لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی زانكۆكان و خانمێك بەناوی " شنروێ" یان وەك شاجوانی زانكۆكانی كوردستان دیاریكرد. 


 

شاجوانی کوردستان کۆمەک بۆ هاونیشتمانیانی کەرکووک کۆدەکاتەوە 😍

A post shared by لا اله الا الله (@kurdish_cafe) on


AM:09:52:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4789 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌