‌هەرگیز ئەم دەربڕینە بە منداڵەكەت مەڵێ

وێستگە ستایل-


پێویستە لەسەر باوكان و دایكان بوەستن لە وەسفكردنی منداڵەكانیان بۆ ئەوەی زیان بە منداڵەكەیان نەگات .

ئەم ئامۆژگاریە لە یەكێك لە شارەزایانی پەروەردەكردنی منداڵ لە وڵاتی بەریتانیا بڵاوكراوەتەوە و یتیایدا ئەوە هاتوە كە بەردەوام وتنی " تۆ زیرەك و بلیمەتی " بە منداڵ هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی منداڵ هەوڵ نەدات و تەنها ئەوەندەی كە مێشكی كار دەكات بەس بێت بۆی .

لۆری هۆلمان وەك شارەزایەكی بواری دەرونی و خاوەنی كتێبی " زیرەكی باوك : بۆ دۆزینەوەی مانای ڕەفتارەكانی منداڵ" دەڵێت ئاساییە بە منداڵەكەت بڵێی شانازی بە هەنگاوە بچوكەكانیەوە بكات و هەموو هەنگاوێك كە دەینێت متمانە بە خۆبوونی زیاد دەكات  .

تەنها ئەوەندە بەسە بە منداڵەكەت بڵێی كە توانای مێشكی باشە و و كارێكی باشت كردوە لەجیاتی ئەوەی بە جۆرێك بەسەر منداڵەكەتدا هەڵبدەیت كە لەخۆی بای ببێت و تەنانەت وەك كەسێكی ئاسایش مێشكی خۆی بەكارنەهێنێت و گومانی لە تواناكانی خۆی هەبێت . 


PM:03:42:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 5063 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌